15/11/2019 10:37 AM

هەوای ماڵەوە لە دەرەوە ژەهراویترە!

کاتێک باسی "ژەهراویی بوونی هەوا" ئەکەین زەینمان یەکسەر ئەڕوات بۆ لای دووکەڵی کارگەی پیشەسازی و ئۆتۆمبێل و شتی لەم چەشنە. بەم حاڵەوە هەوای ژوورەوە  بەرادەی هەوای دەرەوە ژەهراوی و مەترسیدارە. هەر بۆیه فەزای ناو ماڵ و شوێنی کار ئەتوانێ مەترسیدارتربێت لە فەزای دەرەوە. لە درێژەدا هۆکارەکانی ئەم مەسەلەیە ئەخەینە بەرباس.
بەپێی توێژینەوەکان، هەوای ژوورەوە ئەتونێ زۆر ژەهراویتر بێت لەدەرەوە. لەلایەکی دیکەوە زۆرینەی کەسەکان ٩٠٪ـی ژیانی خۆیان لەژوورەوەدا تێپەڕئەکەن. واتە ماڵەوە و قوتابخانه یان شوێنی کار یان هەر شوێنێکی دیکە کە فەزایەکی داخراوی هەیه. هەوای ژوورەوە ئەتوانێ تێکەڵاوێک بێت لەمادە زیاندەرەکانی دەرەوە بۆ نموونه دووکەڵی ئۆتۆمبێل و کارگەکان و هەروەها مادە زیاندەرەکانی ژوورەوە بۆ نموونە ئەو هەوایەی کە کەلوپەلی خواردن دروستکردن بەرهەمی دێنن و مەتریالی دروست کردنی خانوو و ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان. شێداری و مادەی پاککەرەوە و کیمیاییەکان ئەتوانن فەزای ژوورەوە ژەهراوی بکەن. یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی پیسبوونی هەوای ماڵەوە جگەرە و بوونی ئاژەڵی ماڵییه.
کەوابووهەڵمژینی ئەم هەوایه ئەتوانێ بۆ منداڵان و کەسانی بەتەمەن ئەوانەی کە نەخۆشی دڵ و سییان هەیه زۆر مەترسیدار بێ. بەگوتەی کارناسانی بواری تەکنەلۆجیای تەندروستی دانانی هەستەوەری بەراوردکردنی ژەهراویی بوونی هەوا لەناو ماڵ و شوێنە داخراوەکاندا ئەتوانێ زانیاری گرنگمان سەبارەت بەچۆنیەتی دابینکردنی پاکوخاوێنی پێ بدات. جگە لەم کارانه ئەم پێشنیارانەش ئەتوانن رادەی ئەم پیسبوونه کەم بکەنەوە:
*هیچ چەشنه مادەیەکی کیمیایی و سووتەمەنی لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی خۆتان دامەنێن.
*جگەرەکێشان و بەکارهێنانی مۆم و شتی لەم چەشنە لەناو ماڵدا کەم بکەنەوە.
*لەکاتی بەکارهێنانی مادەی پاککەرەوە کیمیاییەکاندا پەنجەرەکان بکەنەوە.
*بەکارهێنانی دەزگایەکی پاڵاوتنی هەوا(فیلتەر) لەناو ماڵدا.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved