15/11/2019 11:25 AM

چەند خاڵی سەرنجڕاکێش سەبارەت به "ماچ"

ماچکردن یەکێک لە ئاسانترین رێگاکانه بۆ دەربڕینی سۆز و خۆشەویستی و دروست کردنی پەیوەندی لە نێوان مرۆڤەکان و تەنانەت ئاژەڵاندا. بەڵام کۆمەڵێک راستی سەرنجڕاکێش سەبارەت به ماچ بوونی هەیه کە لەوانەیه زۆربەی ئێمە ئاگاداری نەبین. لە درێژەدا زیاتر تیشک ئەخەینە سەر ئەم بابەتە.

ماچ چۆن دروست بووە؟
هیچکەس لە چۆنیەتی دوروست بوونی ماچ ئاگادار نییە. بەڵام کۆمەڵێک تیۆری لەم بوارەدا هەن؛ هەندێکیان ئەڵێن ماچ مەیلێکی دەروونیه کە مرۆڤ بەسەریدا زاڵ نیە و هەندێکیاشیان ئەڵێن ئەم پرۆسەیە لە رێگای فێرکارییەوە دەستەبەر ئەبێت. لە کتێبەکانی ئایینی "ودایی" هیند، ئاماژە به ماچکردن کراوە و هەندێک لە مێژوونووسانی بەم قەناعەتە گەیاندووە کە پاش هێرشی ئەسکەندەری مەقدوونی بۆ هیند، ماچکردن لە سەراسەری دنیادا پەرەی سەندووە. هەندێک لە تیۆرییەکانیش باس لەوە ئەکەن کە "ماچکردن بە دەم" لە دایکانەوە سەرچاوەی گرتووە کاتێک خۆراکێکیان جاویەوە و پاشان بەدەمی خۆیان خستوویانەتە دەمی کۆرپەکەیانەوە. ئەم حاڵەتە زیاتر لە باڵندەکاندا ئەبیندرێت.

مۆدێلەکانی ماچکردن
ئامارەکان نیشانیان داوە، دوو لە سێی کەسەکان لەکاتی ماچکردندا سەریان بۆ لای راست خوار ئەکەنەوە، بەڵام خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیه کە ئەم بابەتە بابەتێکی جێنەتیکییە. به گوتەی توێژەران هۆکاری خوارکردنەوەی سەر بە لای راستدا لە کاتی ماچکردندا، ئەگەرێتەوە بۆ ئەو کاتەی کەوا لە مناڵدانی دایکماندا بووین و سەرمان بەلای راستدا خوار ببۆوە.

ئاژەڵەکانیش یەکتری ماچ ئەکەن
وادیارە سەرجەم جیهان تەنانەت ئاژەڵیش ماچکردن وەکوو میکانیزمێک بۆ دەربڕینی هەستەکان بەکاردێنێت. کۆمەڵێک رەفتار لە مەیموونەکاندا ئەبیندرێ کە هاوشێوەی ماچکردنن و لەپاش شەڕ و ململانێ ئەم کارە ئەنجام ئەدەن. فیلەکانیش زۆر جار دەمیان لە دەمی یەک ئەدەن. ئەم کردەوانه زۆر هاوشێوەی ماچن.

 

سەرچاوە: wonderslist

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved