15/11/2019 12:30 PM

یەکەم دەرکەوتنەکانی گالێکسی A51

لە هەفتەکانی رابردوودا کۆمەڵێک هەواڵ سەبارەت بە گالێکسی A51 بڵاو بۆوە. کامێرای ئەم مۆبایلە زیرەکە هاوشێوەی پیتی "L" و ژمارەی مودێلەکەی SM-A515Fـە. لەم دواییانەشدا رەندێر(Render)ـەکانی A51 لە فەزای مەجازیدا بڵاو بوونەوە. بەپێی ئەم رەندێرانه بەرهەمی داهاتووی سامسۆنگ خاوەنی کامێرایەکی سەرەکییه کە لە 4 بەش پێکهاتووە. شاشەی ئەم مۆبایلە 6/5 ئینچە و کامێرای سێڵفییەکەی کە لە سەرەوەی شاشەکە جێگیر کراوە، توانستەکەی 32 مێگاپیکسڵە. توانستی کامێرای سەرەکی ئەم مۆبایلە 48 مێگاپیکسڵە و هەستەوەرێکی ئۆڵترا وایدی 12 مێگاپیکسڵی و هەستەوەرێکی 12 مێگاپیکسڵی "تێلێ فۆتۆ" و هەستەوەرێکی 5 مێگاپیکسڵی بۆ بەراوردکردنی قووڵایی دیمەنەکان، یاریدەدەری ئەم کامێرا سەرەکییەن. وزەی پێویست بۆ ئەم سیستەمانه لەلایەن پیلێکی 4000 میلی ئەمپێرییەوە دابین ئەبێت.
رەندێرەکانی A51 ئاماژە بە بوونی پۆرتی USB-C، سپیکەر و جەکی هێدفۆنی 3.5 میلی‌مەتری لە بەشی خوارەوەی ئەم مۆبایلە ئەکەن. ئەم مۆبایلە لەم دواییانەدا مۆڵەتی "وای فای" وەرگرتووە کە بەم پێیه ئەتوانێ "وای فای/ WiFi" دوو هێڵیی و سیستەمی ئەندرۆیدی وەشانی 10ـی لەسەر جێگیر بکرێت.

 

سەرچاوە: gsmarena

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved