سوپاس بۆ دۆستۆیڤسكی رۆمانێكی قەبارە بچووكی نووسەر وشاعیر سوارە نەجمەدینە، ئەم رۆمانە چیرۆكی تاوانێكە و نووسەر ئیقتیباسی رۆمانی تاوان و سزای دۆستۆیڤسكی كردوە لە فەزایەكی كوردیدا، رووداوەكان بەدەوری تاوانێكەوە دەخولێنەوە، كە ئاكامی رۆمانەكە بەو رووداوەوە پێشڕەوی دەكات. سەبارەت بە ناوەڕۆکی کتێبەکە، بە کورتی دەکرێت بۆمان بنووسیت ویستووتە لەم ڕۆمانەدا فوکس بخەیتە سەر چی، بەتایبەت کاتێک لە تایتڵی ڕۆمانەکەوە ڕاماندەکێشیت بۆ دۆستۆیڤسکی. - سەبارەت بە تەکنیکی نووسینی ئەمڕۆمانە، بەکورتی دەکرێت پێمان بڵێیت ویستووتە سوود لە چ تەکنیکێک ببینیت بۆ گێڕانەوەی ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە. هه‌روه‌ها، گه‌ر بتوانی شتێكی بچو‌وكیش، وه‌ك بایۆگرافی، له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی پێشووترت... گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم ئه‌مه یه‌كه‌م ڕۆمانته، به‌ڵام پێشتر كۆمه‌ڵه‌چیرۆكێكت بڵاو كردووه‌ته‌وه. نووسەری ناوبراو سەبارەت بە رۆمانەكە گوتی : ۆمانی (سوپاس بۆ دۆستۆیڤسكی) زیاتر له‌وه‌ی ڕۆمانێكی ته‌قلیدی بێت ده‌كرێت بڵێن ڕۆمانێكی زنجیره‌ییه، زنجیره‌یی به‌و مانایه‌ی له سایه‌ی ڕۆمانی (تاوان و سزا)ی فیدرۆ دۆستۆیڤسكی و (نه‌فره‌ت له دۆستۆیڤسكی) عه‌تیق ڕه‌حیمیدا نووسراوه. ڕووداوێكی كوشتن و دواتر سزای تاوان، دیاره ڕۆمانی تاوان و سزا كار له‌سه‌ر ئه‌و دوو چه‌مكه ده‌كات له روسیای سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، عه‌تیقیش كار له‌سه‌ر رووداوێكی هاوشێوه ئه‌كات له ئه‌فغانستانی بیست ساڵی پێشوو، من ویستوومه ئه‌و فه‌زایه ته‌رجه‌مه بكه‌م بۆ دۆخی كوردستان، دیاره ورده‌كاری له ڕۆمانه‌كه‌دایه و لام په‌سه‌ند نییه خۆم قسه‌ی له باره‌وه بكه‌م. ئه‌وه‌ی پێویسته بووترێت تیشك خستنه سه‌ر چه‌مكه‌كانی تاوان و ویژدان و سزا و مردن و عه‌داله‌ت و هه‌قیقه‌ته، ئه‌وچه‌مكانه‌ی گرێدراوی رۆمانی تاوان و سزان و ده‌كرێت بۆهه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك جیاواز بێت. ته‌كنیك له‌م كاره‌مدا گێڕانه‌وه‌ی پوخت و كورته، زمانی روون و بێ گرێ، راسته ئه‌م ڕۆمانه له ژێر كاریگه‌ری ڕۆمانێكی كلاسیك‌دا نووسراوه، به‌ڵام چ ته‌كنیك و چ رووداو ئه‌مرۆین. سواره نه‌جمه‌دین سواره نه‌جمه‌دین، ساڵی 1986 له كه‌ركوك لەدایك بووه له 1991 له سلێمانی ئه‌ژی و هه‌ر لێره زانكۆی سلێمانی كۆلێژی كارگێری و ئابوری به‌شی ئاماری ته‌واو كردووه. زیاتر له 10 ساڵه ئه‌زموونی كاری راگه‌یاندنی هه‌یه، 4 ساڵ لێپرسراوی پاشكۆی گه‌نجانی رۆژنامه‌ی هه‌واڵ بووه. له زۆربه‌ی رۆژنامه‌كان وتار و ده‌قی ئه‌ده‌بی بڵاوكردۆته‌وه، به تایبه‌ت پاشكۆی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ و ره‌خنه‌ی چاو‌دێر، ساڵی 2011 خه‌ڵاتی یه‌كه‌می گه‌لاوێژ بۆ شیعر و ساڵه‌كانی 2015 و 2016 خه‌ڵاتی دووهه‌می چیرۆكی هه‌مان ڤیستیڤاڵی پێ به‌خشراوه. پێشتر دوو كتێبی بڵاوكردۆته‌وه ب ناوه‌كانی: نامه‌یه‌ك بۆ فرۆید- كۆمه‌ڵه چیرۆك- 2006 – بزافی رۆشنبیری سلێمانی ئه‌و نامانه‌ی بیۆ پیرێتی خۆم ده‌یاننێرم- نامه‌ی ئه‌ده‌بی- 2011- یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد- لقی كه‌ركوك ڕۆمانی (سوپاس بۆ دۆستۆڤیسكی) سێهه‌م به‌رهه‌می كتێب و یه‌كه‌مین ئه‌زموونی ڕۆمانی نووسه‌ره، كه دوێنی هه‌ینی 25/تشرینی یه‌كه‌می 2016 بڵاوبووه‌وه. ئه‌م به‌رهه‌مه به سپۆنسه‌ری خاتوو په‌روین بابه‌كر چاپكراوه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure