15/11/2019 09:52 PM

نەوت بۆ خوێندنگاکانی هەرێم دابیندەکرێت

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاندووه کە نەوتی سپی بۆ سەرجەم خوێندنگاکانی هەرێمی کوردستان دابینکراوە.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستاندا رایگەیاندووه: لە هەموو هەرێمی كوردستاندا بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران زیاتر لە 5 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ سەرجەم خوێندنگاكان دابینكراوە.

وتیشی: لەو بڕە زیاتر لە یەك ملیۆن و نیو لیتر نەوتی سپی بۆ خوێندنگاكانی سنووری پارێزگای سلێمانیە.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەش كرد تا كۆتایی 2019 سەرجەم قوتابخانەكان نەوتی سپیان پێدەگات.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved