پێشتر تاكه‌كان بیركردنه‌وه‌یان وابوو كه خواردنه تونه‌كان زیان به كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌گه‌یه‌نێت. به‌ڵام ئێستا له‌زۆر شوێن خواردنه تونه‌كان وه‌كو ده‌رمان له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رسیان كێشه‌ی هه‌یه. شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستیش ده‌ڵێن: هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك نیه به‌ته‌واوی زیانی خواردنه تونه‌كان بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس بسه‌لمێنێت. به‌پێی توێژینه‌وه‌كانیش، خواردنه تونه‌كان سوودێكی زۆریان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، بڕێكی زۆر ڤیتامین C تێدایه كه واده‌كات به زووترین كات له سه‌رما چاكببیته‌وه‌و ئه‌گه‌ری توشبوونت به شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ئیلتیهاب و ئاوسان چاكده‌كاته‌وه. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure