له چه‌ند كه‌لتوورێكدا به‌رده‌وام گرنگی به دروستكردنی چا ده‌درێت به به‌هارات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوودبه‌خشه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، هه‌روه‌ها ئه‌م چایه له هه‌موو وه‌رزه‌كانی ساڵدا دروستده‌كرێت، ئه‌و چایه‌ش پێكهاتووه له چای ره‌ش و به‌هارات بۆ ئه‌وه‌ی خۆت له ماڵه‌وه دروستی بكه‌یت ئه‌م كه‌ره‌ستانه بكڕه. نیو كه‌وچكی چا به‌هاراتی زه‌نجه‌فیل كه‌مێك به‌هاراتی بیبه‌ری ره‌ش چوار ده‌نك هێل پارچه‌یه‌ك داری دارچینی چوار ده‌نك قه‌نه‌فل 2 كه‌وچكی چا چای ره‌ش 2 كه‌وچكی چا شه‌كری بۆر 500 میلی‌لیتر ئاو 125 میلی‌لیتر شیر یان شیری باده‌م شێوازی ئاماده‌كردنی: 1- پارچه‌یه‌ك دارچینی و هێله‌كه بخه‌ره ناو ده‌سكه‌وانه‌وه وردی بكه بۆ ئه‌وه‌ی تامی چایه‌كه خۆشتر بێت. 2- به‌هاراتی زه‌نجه‌فیل و بیبه‌رو دارچینی و هێله‌كه‌و ده‌نكه قه‌نه‌فله‌كان هه‌موو پێكه‌وه بخه‌ره ناو مه‌نجه‌ڵێك، له‌گه‌ڵ 500 میلی‌لیتر ئاودا بیكوڵێنه. 3- دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو پێكه‌وه كوڵان، سه‌ری مه‌نجه‌ڵه‌كه بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك داپۆشه. 4- ئێستا شیر‌و شه‌كره‌كه‌شی تێبكه‌و دیسان بیخه‌ره‌وه سه‌ر ئاگر. 5- دوای ئه‌وه‌ی كه دیسان كوڵا چایه‌كه‌ی تێبكه، ئاگاداربه تا چایه‌كه زیاتر بكوڵێت زیاتر خه‌ست ده‌بێت، بۆیه زوو له‌سه‌ر ئاگر دایبگره‌و له كۆتاییدا به چاپاڵێو چا بخه‌ره ناو پیاڵه‌وه یان په‌رداخێكه‌وه، هه‌روه‌ها كه‌مێك شیری تێبكه‌و كه‌مێك دارچینی به‌سه‌ردا بكه. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure