د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی كۆلیژی ئه‌مریكی بۆ زانستی خۆراك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانیان بۆسه‌ر دڵ و خوێنبه‌ره‌كانی منداڵان. له بابه‌ته‌كه‌یدا، د.كامه‌ران ده‌ڵێت: به‌پێی تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له منداڵان مه‌ترسی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر دڵ و بۆری خوێنه‌كان، چونكه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیستڕۆڵی خراپ و یورێك ئه‌سیدو زیادبوونی به‌رگری جه‌سته دژی ئه‌نسۆلین، هه‌روه‌ها خواردنی ژه‌می ناته‌دروست له به‌یانیدا هه‌مان مه‌ترسی هه‌یه ، بێگومان پێشتر چه‌ندین زیانی نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له منداڵان ئاشكراكراوه كه گرنگترینینان ئه‌مانه‌ن: *دابه‌زینی ئاستی فێربوون و زیره‌كی و نزمبوونه‌وه‌ی نمره‌كانی له خوێندندا. *زیادبوونی ئه‌گه‌ری كه‌می مادده‌ی ئاسن و كانزاو ڤیتامینه‌كان. *زیادبوونی ئه‌گه‌ری زۆری كێش و قه‌ڵه‌وی له ته‌مه‌نی منداڵی و له داهاتووشدا. *لاوازی و كه‌می كێش له‌و منداڵانه‌ی ئیشتهایان كه‌مه‌و ژه‌مه‌كانی تریش كه‌م خۆراك ئه‌خۆن. *دواكه‌وتنی گه‌شه‌ی منداڵ و كورتی باڵا. *هیلاكی و شه‌كه‌تی و هه‌ستكردن به ته‌مه‌ڵی به به‌رده‌وامی. *تێكچوونی میزاج و دڵته‌نگی و گۆشه‌گیری. *زیادبوونی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌و شێرپه‌نجه له داهاتوودا. *كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكی و جوڵه‌و ئاره‌زووی وه‌رزش. هه‌ر له‌و بابه‌تیدا د.كامه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ژه‌می به‌یانی پێویسته پێش سه‌عات 8:15 خورابێت له زۆربه‌ی ڕۆژه‌كانی ساڵ و له وه‌رزی هاوینیشدا پێش سه‌عات 8:45 خوله‌كی به‌یانی خورابێت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure