پزیشكانی بواری ته‌ندروستی رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م 10 خواردنه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌رده‌وام ته‌ندروست بێت. ئه‌و خۆراكانه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه، له ئه‌مریكا له‌لایه‌ن پزیشكانی بواری ته‌ندروستی ئاماژه‌یان پێدراوه رۆژانه به‌رده‌وام گرنگیان پێبده‌ین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دوورمان ده‌خه‌نه‌وه له نه‌خۆشی، جگه‌له‌وه‌ش كه‌مترین كالۆری له‌خۆده‌گرن و هه‌روه‌ها پێكهاتوون له 17 جۆر ڤیتامینی جیاواز كه جه‌سته‌ی مرۆڤ سوودی لێوه‌رده‌گرێت. له‌هه‌مانكاتیشدا روونیده‌كه‌نه‌وه كه به‌هۆی ئه‌م خواردنانه جه‌سته‌ی مرۆڤ باشتر خواردن هه‌زم ده‌كات، هه‌روه‌ها زۆرترین هێزو توانا به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، بۆیه رێنمایی ده‌ده‌ن رۆژانه گرنگی به‌م خواردنانه بده‌ین. خواردنه‌كان (كوزه‌ڵه، كاهو، سڵق، گه‌ڵای لاسكی چه‌وه‌نده‌ر، سپێناغ، كه‌له‌رم، كوله‌كه، كه‌ره‌وز، شویت، بڕۆكلی) خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure