16/11/2019 09:50 AM

هەندێک شت بەردەوام ڕەنگێکی تایبەتیان هەیه؛ بەڵام بۆ؟


چاوی مرۆڤ توانایی بینینی 7 میلیۆن رەنگی هەیه. ئەمەش ئەبێته هۆی ئاسانتر بوونی ژیان. مرۆڤ بەدرێژایی مێژوو کۆمەڵێک کەلوپەلی دروست کردووە کە هەمیشە رەنگێکی تایبەتی و نەگۆڕیان بووە. ئەم بابەتە بێ هۆ نییه. بۆ نموونه فڕۆکە هەمیشە سپییە و هێمای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆرتر شینن. لەدرێژەدا هۆکارەکانی ئەم بابەتە باس ئەکەین.

فڕۆکە بازەرگانییەکان

 زۆرینەی فڕۆکە بازەرگانییەکان رەنگەکەیان سپییه بۆ ئەوەی تیشکی خۆر بگەرێنێتەوە. ئەم بابەتە ئەبێته هۆی کەمکردنەەوەی زیانەکانی خۆر و بەرگیری لە گەرمبوونی فرۆکەکە ئەگرێت.

تایەی ئۆتۆمبێل

 ئەو لاستیکەی کە بۆ بەرهەمهێنانی تایەی ئۆتۆمبێل کەڵکی لێوەردەگیرێت لەڕاستیدا رەنگەکەی سپییه، بەڵام مادەیەکی پێ زیاد دەکەن بەناوی "کاربۆنی رەش" بۆ ئەوەی تایەکە بەهێزتر بێت. کاربۆنی رەش بە دوورخستنەوەی گەرما و پاراستنی تایەکان لە بەرانبەر تیشکی سەروو بنەوشەیی، بەرگیری لە خورانەوە و زوو لەناوچوونی تایەکان ئەگرێت.

تەکسی


رەنگی زەردی تەکسی ئەبێتە هۆی ئەوەی کە لەنێوان ئۆتۆمبێلەکانی دیکەدا زووتر بناسرێتەوە. چون رەنگی زەرد لە ئۆتۆمبێلی دیکەدا زۆر کەم بەکار دێت.

تۆپ


تۆپی تۆپی‌پێ لەو کاتەوەی کە لە لاستیک دروست ئەبێت یەکەسەر بووە به سپی. بەڵام کۆمپانیای ئادیداس بڕیاری دا رەنگی رەشیش بەم تۆپانه زیاد بکات. تۆپی رەش و سپی لەناو تەلەفیزیۆندا باشتر ئەهاتنە بەرچاو، چون لەو کاتەدا تەلەفیزیۆنەکان رەنگەکەیان زیاتر رەش و سپی بوو.

هێمای تۆڕە کۆمەڵایتییەکان

 گەرچی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەموو رەنگێک لە هێماکانی خۆیاندا بەکاردێنن، بەڵام زۆرینەی ئەم هێمایانه رەنگەکەیان شینه. رەنگی شین هێمای ئەمنیەت و ئارامی و متمانەیه و کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەیانەوێ خەڵک لەکاتی چاتکردن و بەگشتی بەکارهێنانی ئەم ئاپڵیکەیشنانەدا هەست بە ئارامییەکای زیاتر بکەن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved