16/11/2019 01:35 PM

مێژووی یۆنان - "خانەدانی تۆلێمایک"


"خانەدانی تۆلێمایک" کە هەندێک جار وەک " لاگید" یان "لاگیدائێ" ناویان ئەبرێت، بنەماڵەیەکی پاشایەتی بوون لە"یۆنان" کە حکومەتیان ئەکرد بەسەر وڵاتی "تۆلێمایک"ـدا کە سەر بەمیسربوو لەسەردەمی "هێلێنیستی"ـدا. سەردەمی حوکمڕانی ئەوان نزیکەی 275 ساڵی خایاند کە لە 305ـەوە دەستی پێکرد تا 30 بەر لەزایین. ئەمانە دواهەمین خانەدانی "میسر"ی کۆن بوون.
یەکێک لە "تۆلێمایک"ـەکان "ئەلیکساندەر" بوو کە وەک ژەنەڕال خزمەتی کرد و لەپاشاندا بووە بەرپرسی یەکێک لە پارێزگاکان. لە 305 بەر لەزایین ناوی خۆی نا "تۆلێمی یەکەم" و دواتر ناوەکەی گۆڕی و کردییە "رزگاریدەر".
خەڵکی"میسر" زۆر بەخێرایی تۆلێمووسەکانیان وەک جێگری "فیرعەون"ەکان قەبووڵ کرد. "تۆلێمی"ەکان حوکمڕانی میسریان کرد تا ئەو کاتەی "رۆم"یەکان لە 30 بەر لە زایین‌ ئەو شوێنەیان داگیرکرد.
زۆربەی پاشاکانی ئەم خانەدانە پیاو بوون، بەڵام هەندێک ژنی حاکمیشیان تێدا هەڵکەوتبوو. لەهەموویان بەناوبانگ تر "کیلۆپاترا" بووە کە پاش داگیرکاری "رۆم"یەکان خۆی کوشت.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved