16/11/2019 04:35 PM

مێژووی مێزۆپۆتامیا - سەرگۆن و ئەکەديیەکان


ئیمپراتۆری ئەکەديیەکان لە 2234 بەر لە زایینەوە تا 2154 بەر لەزایین لەژێر رێبەرایەتی " سەرگۆنی مەزن"دا بوون. ئەمە وەک یەکەمین ئیمپراتۆری فرە کەلتوری ڕەچاو ئەکرێ کە خاوەنی حکومەتێکی ناوەندی بووە.
سەبارەت بە باگراوندی " سەرگۆن "  زانیارییەکی کەم هەیە بەڵام ئەفسانەکان سەرچاوەیەکی هاوشیوەی ئەو سەرچاوەیەی کە لە کتێبی پیرۆزدا سەبارەت بە "مووسا" باسکراوە بۆ ئەویش باسي ئەکەن. ئەو لە سەرەتاوە ئەفسەرێک بوو کە بۆ پاشای "کیش" ئیشی کردوە و هەروەها "ئاکادیا" شارێک بوو کە " سەرگۆن " خۆی بۆنیادی ناوە. کاتێک شاری "ئۆرۆک" هێرشی هێنا سەر شاری "کیش" سەرگۆن "کیش"ی لەژێر دەستی "ئۆرۆک" دەرهێنا و پاش ئەمە درێژەیدا بەداگیرکردنی شارەکانی‌ تر.
" سەرگۆن " بەهێزی سۆپاییەوە ئیمپراتۆرییەکەی خۆی بەربڵاو کردەوە و گشت "سۆمەر"ی گرتەوە و کەوتە ڕی بەرەو ئەو شوێنەی کە ئێستا پیی ئەگوترێ "سوریا". لە ژێر دەسەڵاتی " سەرگۆن "‌دا بازرگانی گەشەیەکی زۆری کرد و بیناسازی لە حاڵەتی سادە و ساکارەوە هاتە دەرەوە و زۆر پێشکەوت کە ئەمەش ئەتوانین لە ڕواڵەتی "زیگۆرات"ەکان و باڵەخانە تەختەکان کە قادرمەیەکی زۆریان هەیە و شێوەیەکی هەرەمیانهەیە ببینین.

 

سەرچاوە: history

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved