داوا ده‌كرێت پزیشكانی ددان له هه‌ولێر، وه‌ك پاڵپشتيیه‌ك بۆ هاوپیشه‌كانیان كه دانه‌مه‌زراون، نۆرینگه‌كانیان دابخه‌ن و گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن. پزیشكانی ددانی شاری هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نن "پاڵپشتی ته‌واوی داواكارییه ره‌واكانی پزیشكانی ددانی دانه‌مه‌زراو ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنی كه‌مترین مافه سه‌ره‌تاییه یاساییه‌كانی خۆیان بۆ دامه‌زراندن و درێژه‌دان به ته‌واوكردنی پێداویستی كاركردن به بڕوانامه‌ی پیشه‌یی خۆیان، كه به‌پێی یاسا دامه‌زراندنیان پێداویستییه‌كی سه‌ره‌كی پیشه‌یی ته‌ندروستییه. له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو، وه‌ك ئه‌نجومه‌نی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پزیشكانی ددانی كوردستان، داوا له‌گشت پزیشكانی ددانی سنوری شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین، رۆژی سێشه‌ممه (19/11/2019) سه‌عات (3:30) دوانیوه‌ڕۆ نۆرینگه‌كانیان دابخه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی گردبونه‌وه‌یه‌ك له به‌رده‌م باره‌گای لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پزیشكانی ددان. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure