د.تیشك محه‌مه‌د سه‌لام پزیشكی تایبه‌تی تازه له‌دایكبووان و نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه. تێیدا زانیاری و ڕوونكردنه‌وه‌ی گرنگ ده‌داته دایكان و باوكان سه‌باره‌ت به شیری قوتوی منداڵان. له بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، نابێت ئاوی له‌كوڵ (زۆر گه‌رم) ڕاسته‌وخۆ به‌كاربهێنیت بۆ گرتنه‌وه‌ی شیره‌كه، چونكه ئه‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی به‌های خۆراكی پێكهاته‌كانی به‌تایبه‌تی ئه‌و شیرانه‌ی كه پرۆبایۆتیك (واته به‌كتریای سوودبه‌خشیان) تێدایه. هه‌ربۆیه پێویسته له‌پاش كوڵاندنی ئاوه‌كه، ساردی بكه‌یته‌وه بۆ نزیك پله‌ی گه‌رمی له‌ش یان شیله‌تێن و پاشان به‌كاربێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه زۆربه‌ی شیره قوتووه‌كان بڕی پێویست ڤیتامین D له پێكهاته‌كه‌یاندا هه‌یه، بۆیه به‌بێ پرسی پزیشك ئه‌و ڤیتامینه مه‌ده به منداڵه‌كه‌ت، چونكه هه‌روه‌ك چۆن كه‌می ڤیتامین D زیانبه‌خشه به‌هه‌مانشێوه به‌رزی ڕێژه‌كه‌شی كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ت. ئه‌و پزیشكه ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، پاش گرتنه‌وه‌ی شیره‌كه، باشتره كاتژمێرێك (سه‌عاتێك) زیاتر به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ نه‌بێت و به‌كاربێت. هه‌روه‌ها چاولێكه‌ری مه‌كه له پێدانی بڕی شیر‌و زیادكردنی ژه‌مه‌كان و گۆڕینی جۆری شیره‌كه، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵی كه‌سێكی تر به‌وجۆره ئه‌یخوات. هه‌ر له‌و بابه‌ته‌دا هاتووه، هه‌ر مناڵه‌و به‌خواستی خۆی یان به‌پێی خشته‌ی تایبه‌ت به خۆی پێویسته شیری پێبدرێت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure