سه‌ره‌تایه‌ك بۆ تێگه‌یشتن له تابلۆ و هونه‌ری جیهانی، ناوی چاپكراوێكی نوێی شێوه‌كارییه. هونه‌رمه‌ند به‌ختیار سه‌عید له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌م چاپكراوه نوێیه له‌لایه‌ن نووسه‌رو وه‌رگێڕ (رزگار سه‌عید)ه‌وه له زمانی ئه‌ڵمانییه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی. به‌ختیار سه‌عید له‌باره‌ی چاپكراوه‌كه‌وه وتوشیه‌تی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی له‌سه‌ر بودجه‌ی پایته‌ختی رۆشنبیریی چاپ و بڵاوده‌بێته‌وه‌و بڕیاره له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا چاپكردنی ته‌واوبێت و ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی تری زانیاری بۆ شێوه‌كاران. هه‌وره‌ها ئه‌م چاپكراوه ده‌بێته دووه‌مین هه‌وڵی ناوه‌ندی 7 ره‌نگه بۆ به‌ده‌ستهێنانی چاپكراوی شێوه‌كاری له باشوری كوردستاندا. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure