توێژه‌رانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ند خاڵێكی گرنگ بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه له ژیاندا نرخیان به‌رزه‌و له‌هه‌مانكاتدا به‌بێ به‌كارهێنانی پاره به مرۆڤه‌كان به‌خشراوه، واتا ئه‌و جوانییه‌ی له ژیاندا هه‌یه به پاره ناكڕدرێت و له‌هه‌مانكاتیشدا پاره رۆڵێكی به‌رچاوی پێده‌درێت له ژیانی مرۆڤدا. توێژه‌ران ده‌ڵێن: راستگۆیی كه‌سه خۆشه‌ویسته‌كان و هاوڕێی راسته‌قینه به‌شێكن له جوانییه‌كانی ژیان، هه‌روه‌ها ئه‌و خزم و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام پاڵپشتنو ئه‌و كه‌سه‌شی پشتگیری له خه‌ونه‌كانت ده‌كات. ده‌شڵێن: خۆشه‌ویستی راسته‌قینه‌و پێكه‌نین و باوه‌ش به‌یه‌كدا كردن و ماچ كردن چه‌ند هۆكارێكی خۆشكردنی ژیانن. هه‌روه‌ها نوێكردنه‌وه‌ی ساڵی تازه‌و ڕۆه تایبه‌ته‌كانی ژیان و مه‌له‌كردن له ڕۆژانی گه‌رماداو بۆنی سروشت له وه‌رزی به‌هارداو به‌فربارین و وێنه‌گرتن و تۆماركردنی یادگاریش چه‌ند هۆكارێكی ترن. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی بۆنی ئه‌و كێكه‌ی له ماڵه‌وه دروستی ده‌كه‌یت و باوه‌ڕ به‌خۆبوون و عاشق بوون و سه‌ماكردن له‌سه‌ر خۆشترین گۆرانی رێزگرتن چه‌ند هۆكارێكی ترن. هه‌روه‌ها ئاماژه به چه‌ند خاڵێكی تریش ده‌كه‌ن كه بریتین له ته‌ندروستی و بیرۆكه‌ی باش و سه‌ركه‌وتن. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure