به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه له ساڵی 2018 دا زیاتر له 200 كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆوه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له سێ هه‌زار كه‌سیش برینداربوون. له ڕۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌رده‌م باخی گشتی سلێمانی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له پارێزگای سلێمانی له ساڵی 2018 دا 224 كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له پارێزگای سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 3 هه‌زارو 489 كه‌سیش برینداربوون. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند: له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2019 دا 75 كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆوه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 1459 كه‌سیش برینداربوون. ڕاشیگه‌یاندووه: به به‌راورد به 6 مانگی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو له ئه‌مساڵدا ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان و برینداره‌كان كه‌میكردووه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure