د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و ئه‌ندامی كۆلیژی ئه‌مریكی بۆ زانستی خۆراك، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا سه‌باره‌ت به كورتی باڵا‌و نیشانه‌و شێوازه‌كانییه‌وه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات. له بابه‌ته‌كه‌دا ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت: كورتی باڵا یان كورته باڵایی به‌وه پێناسه ده‌كرێت كه باڵای مرۆڤ كه‌متر بێت له باڵای ئاسایی به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زو كێش و ده‌توانرێت ده‌ستنیشان بكرێت كاتێك مناڵی كه‌متر بێت به‌گوێره‌ی چارتی گه‌شه‌ی مناڵ. هه‌روه‌ها باڵای مرۆڤ له ته‌مه‌نی (25ساڵ) ده‌وه‌ستێت به‌ڵام زۆرینه‌ی كچان له (17 ساڵ و نیو) و كوڕان له (18ساڵ) گه‌شه‌ی باڵایان ئه‌وه‌ستێت. له‌باره‌ی گرنگترین هۆكاره‌كانی كورته باڵایی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر مناڵه‌كه باوك یان دایكی یاخود هه‌ر دووكیان كورته‌باڵا بوون، ئه‌وا شتێكی زۆر چاوه‌ڕوان كراوه كه ئه‌و مناڵه باڵای كورت بێت، هه‌روه‌ها هۆكاری نه‌خۆشی و به‌دخۆراكی و كه‌می ڤیتامین دی و ئێسكه‌نه‌رمه‌و كه‌می هۆڕمۆنی گه‌شه یان سستی یان نه‌بوونی هۆڕمۆنی گه‌شه هۆكارن بۆ كورته باڵایی، ئه‌مه جگه له شه‌ونخونی و كه‌مخه‌وی و تێكچوونی خه‌و و نه‌خۆشی درێژخایه‌نی وه‌ك ڕه‌بۆو شه‌كره‌و سستی و وه‌ستانی گورچیله‌و هه‌ندێك نه‌خۆشی تری گورچیله‌و سكچوونی به‌رده‌وام و هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس و هه‌ندێك جۆری كه‌مخوێنی وه‌ك سه‌لاسیمیاو كه‌مخوێنی سكه‌ڵ سێڵ و قه‌ڵه‌ویش هۆكاری ترن بۆ كورته باڵایی. هه‌روه‌ها كۆرپه‌ی ناكام و بوونی به‌دخۆراكی له دایكدا كاتی سكپڕی و نه‌خۆشی بۆماوه‌یی وه‌ك كۆنیشانه‌ی تێرنه‌رو داون و نه‌خۆشی كوشینگ و گه‌شه نه‌كردن و پوكانه‌وه‌ی غوده‌ی نوخامی و سستی غوده‌ی ده‌ره‌قی و هۆكاری سایكۆلۆژی وێنه‌ی بێبه‌ش بوون له سۆزی دایك و باوك یان له‌ده‌ستدانی دایك یان باوك یان كه‌سێكی نزیك و بوونی سترێسی زۆر‌و به‌كارهێنانی ده‌رمانی ستیرۆیده‌كان وه‌ك دیكسۆن و كۆرتیزۆن و نه‌خۆشی بۆماوه‌یی بڕبڕه‌كان و نه‌رمی كڕكراگه‌و شه‌له‌ل ده‌ماغ و نه‌بوونی ته‌ركیز كه هه‌ندێكجار وه‌ك ئۆتیزم ده‌ستنیشان ده‌كرێت هۆكارن. سه‌باره‌ت به كورته‌باڵایی جه‌سته‌ییش د.كامه‌ران ڕوونیده‌كاته‌وه له‌م حاڵه‌ته‌دا ئێسكی مناڵه‌كه گه‌شه ناكات وه‌ك پێویست و له ئێسكی مناڵێكی ته‌مه‌ن بچوكتر له ته‌مه‌نی خۆی ده‌چێت و دوای باڵغبوون باڵای مناڵه‌كه زیاد ده‌كات. ئه‌و پزیشكه نیشانه‌كانی كورته‌باڵایی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: كورته باڵایی به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه باڵای مرۆڤ كه‌متر بێت له باڵای ئاسایی به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زو كێش و ده‌توانرێت ده‌ستنیشان بكرێت كاتێك مناڵی كه‌متر بێت به‌گوێره‌ی چارتی گه‌شه‌ی مناڵ یاخود به‌رواد بكرێت به لیستی نموونه‌ی باڵا به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز، هه‌روه‌ها پزیشك ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی گشتی باڵای چاوه‌ڕوانكراو و ئاسایی ئه‌و كه‌سه له‌كاتی پێگه‌شتندا به چه‌ند هاوكێشه‌یه‌ك ده‌ستنیشان بكات كه پشت به باڵای باوك و دایكی مناڵه‌كه ده‌به‌ستێت. د. كامه‌ران ئه‌و فه‌حسانه‌ش دیاریده‌كات كه پێویسته له‌كاتی كورتی باڵاییدا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وانیش: *فه‌حسی هۆرمۆنی گه‌شه كه پێویسته دوو جار خوێن وه‌ربگێرێت كه یه‌ك سه‌عات له نێوانیاندا بێت له‌گه‌ڵ هۆرمۆنی گه‌شه‌ی له ئه‌نسۆلین چوو. *فه‌حسی غوده‌ی ده‌ره‌قی *فه‌حسی ڕێژه‌ی خوێن و ڤیتامین دی و سی و بی و كانزاكان وه‌ك كالسێوم و مه‌گنسێوم و زنك و ئاسن و پڕۆتین. *فه‌حسی میزو گورچیله‌و فه‌حسی پیسایی *فه‌حسی شه‌كره *تیشكی ئێسك بۆ ده‌ستی چه‌پ و بڕبڕه‌كان و هه‌ندێ حاڵه‌ت ڕه‌نگه سۆنارو تیشكی ته‌نووری بوێت. *فه‌حسی كرۆمۆسۆمی تایبه‌ت به نه‌خۆشی بۆماوه‌یی له‌كاتی بوونی ئه‌گه‌ری بوونی ئه‌و نه‌خۆشیانه. شێوازه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كورتی باڵا بریتین له: *ده‌ستنیشانكردنی جۆر‌و هۆكاری كورته باڵایی و چاره‌سه‌ركردنی هۆكاره‌كانی ئه‌گه‌ر بتوانرێت. *پێدانی هۆرمۆنی گه‌شه له‌كاتی نه‌بوون یان كه‌می هۆرمۆنی گه‌شه كه له‌ڕێگه‌ی ده‌رزی ژێرپێسته‌وه ده‌درێت به مناڵه‌كه ڕۆژانه‌و پزیشكی پسپۆڕ دیاری ده‌كات و هه‌ندێكجار پێكهاتووه‌كانی هۆرمۆنی گه‌شه به شێوه‌ی حه‌پ یان قه‌تره‌و به‌خاخه‌وه به‌كارده‌هێنرێت. *خۆركی ته‌ندروست و ده‌وڵه‌مه‌ند به پڕۆتین و ڤیتامین دی و سی و بی و كانزاكان وه‌ك كالسێوم و مه‌گنسێوم و زنك و ئاسن. *وه‌رزشكردنی به‌رده‌وام رۆژانه *ڕێكردنه‌وه‌ی خه‌و و دووركه‌وتنه‌وه له شه‌ونخونی. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure