18/11/2019 05:38 PM

ئەمشەو ئەرجەنیتن یاری هەیە

بریارە ئەمشەو كاتژمێر 10:15 خولەك بەكاتی كوردستان هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە دووەم یاری دۆستانەی خۆیدا رووبەرووی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای ببێتەوە لە وڵاتی فەڵەستین .

یارییەكە لەمیانی هەفتەی دۆستانەی یارییە نێودەوڵەتیەكانی فیفا كە چەند مانگێك جارێك چەندین یاری دۆستانەو چەند یارییەكی پاڵاوتن ئەنجام دەدرێت .

چاوەرێ دەكرێت هەردوو هەڵبژاردە بە پێكهاتەی سەرەكیەوە لە ئەستێرەكانیان رووبەرووی یەك ببنەوە بەمەش میسی بەرامبەر نزیكترین هاورێی كە لویس سوارێزە لە بەرشەلۆنە یاری دەكات .

لە یاری پێشویدا ئەرجەنتین توانی جامی دۆستانەی سوپەر كلاسیكۆ لە هەڵبژاردەی بەرازیل بباتەوە كە تێیدا میسی گۆڵكاری میچژووی ئەرجەنتین تاكە گۆڵی یارییەكەی تۆمار كرد.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved