18/11/2019 11:18 PM

چاکسازی لە رەوشی کارەبا دەکرێت

وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە: دیوانی وەزارەت د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیكرد لە پینكی چاودوری راوێژكاری بواری كارەبا كە بە هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان و كۆمەكی دارایی ڕێكخراوی USAID و لەژێر سەرپەرشتی ڕێكخراوی UNDP گرێبەستی لەگەڵ كراوە بۆ یارمەتیدانی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی چەند چاكسازییەك و نووسینی یاسایەكی نویێ كارەبا.

لە كۆبونەوەیەكدا چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكانی پڕۆژە یاسای كارەبای كوردستان گفتوگۆی لەبارەیەوە كراو بژاردەكانی داڕشتنەوەی پێكهاتەی وەزارەتی كارەبا تاووتوێكران، هەروەك بڕیاردرا پەلەبكرێت لە ئامادەكردنی ڕەشنووسی یاسای كارەبا بۆ ئەوەی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت تا گفتوگۆی لەسەر بكرێت.

لە بەرامبەردا د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان ئامادەیی وەزارەتی دەربڕی بۆ هەر یارمەتی و هاوكاریيەك كە پێویستبێت لەوبارەیەوە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved