مه‌حمود نه‌جمه‌دین ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی وه‌كو زۆر بواری دیكه‌ی رۆشنبیریی بواری وه‌رگێڕانیش گه‌شه‌ی باشی كردووه و گه‌لێك به‌رهه‌می ناوازه و شاكاری جیهانی وه‌رگێڕدراون، هه‌ر له‌به‌رهه‌مه‌كانی گابرێل گارسیا ماركیز و دۆسیۆیڤسكی و تۆلستۆی و چیخۆف و سالینجه‌ر و مارسیل پروست و ئۆرهان پاموك و نه‌جیب مه‌حفوز و مه‌حمود ده‌وڵه‌ت ئابادی و هتد… چه ندین به‌رهه‌می دیكه و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش هه‌ندێكیان زۆر باشه كاریان تێدا كراوه و وه‌رگێڕانه‌كانیان له ئاستی تێكستێكی به‌رزی ئه‌ده‌بی خۆماڵیدایه، وه‌كو وه‌رگێڕه باشه‌كان ده‌ڵێن وه‌رگێڕان واته نووسینه‌وه‌ی ده‌قێك به زمانی كوردی، داڕشتنه‌وه‌یه‌كی كوردییانه، باشتر بڵێم كورداندن. بۆ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش هه‌ندێك له وه‌رگێڕه‌كان سه‌ركه‌وتنی باشیان به ده‌ستهێناوه و به‌ده‌ر له راستگۆیی له‌وه‌رگێڕان چێژیشیان داوه به تێكسته وه‌رگێڕدراوه‌كان. له به‌رانبه‌ر وه‌رگێڕه باشه‌كاندا له‌شكرێك له وه‌رگێڕی خراپ مان هه‌یه، شه‌لم كوێرم كه‌وتوونه‌ته گیانی تێكسته جیهانییه‌كان و به حسابی وه‌رگێڕان وێرانی ده‌كه‌ن. جا ئه‌مه لایه‌نێكی وه‌رگێڕانه و لایه‌نێكی دیكه هه‌ڵبژارده‌ی وه‌رگێڕه‌كانه كه بۆ ئه‌مه‌یان به‌داخه‌وه زۆرجار وه‌رگێڕه باشه‌كانیش تووشی سه‌رلێشێوان ده‌بن و كاری سه‌ره‌كی خۆیان لێ ده‌گۆڕێ و ده‌ست بۆ ده‌قی باش نابه‌ن و كات و سه‌لیقه‌ی خۆیان له‌به‌رهه‌مێكدا ده‌كوژن كه نه‌كاری ئه‌وانه و نه‌كاری له‌پێشینه‌یانه، هه‌ندێك له وه‌رگێڕه‌كان ئه‌و بابه‌ته‌ی بۆ وه‌رگێڕان هه‌ڵیده‌بژێرن كاری ئه‌وان نییه، به جۆرێك وه‌رگێڕمان هه‌یه هه‌ر له ئه‌ده‌بیاته‌وه تا فه‌لسه‌فه و تاوه‌كو ده‌گاته‌وه به سیاسه‌ت و فیزیا كاكی وه‌رگێڕ پشته مه‌له‌ی تێدا ده‌كات و گۆمه‌كه‌ی لیخن كردووه و پێشی وایه مه‌له‌وانه، به‌ڵام خۆی خنكاندووه و زه‌وقی خوێنه‌ریش. قسه‌ی من بۆ وه‌رگێڕه باشه‌كانی ئه‌ده‌بیاته، كه به‌م دواییانه هه‌ندێك له‌و وه‌رگێڕانه خۆیان له قه‌ره‌ی وه‌رگێڕانی تێكستی باڵا ناده‌ن و به دوای هه‌ندێك تێكستی ئاست نزمی ئه‌ده‌بیاتی جیهانییه‌وه‌ن، بیانووه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه بازاڕی باشه! وه‌كو ئه‌وه‌ی رۆمان و چیرۆك تۆراغ و قه‌یماغی مه‌یدانی ماسته‌كه‌بن. سه‌دان تێكستی ناوازه و به‌ناوبانگ هه‌یه هێشتا نه‌كراون به كوردی، كه‌چی ساڵانێكه پاول كۆیلو به كاڵ و كوڵاوی ده‌رخواری ئێمه ده‌ده‌ن، زۆر نووسه‌ری دیكه چانسی وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌بووه له‌م كوردستانه‌ی ئێمه له كاتێكدا زۆر نووسه‌ر و ئه‌دیبی گه‌وره و خاوه‌ن تێكستی ناوازه‌ی وه‌كو جه‌یمس جۆیس و ڤێرجینیا وۆڵف هێشتا چانسی ئه‌وه‌یان نه‌بووه وه‌رگێڕه‌كانی ئێمه به‌زه‌ییان پێدابێته‌وه، ئیدی نازانم ئه‌م نووسه‌ره جیهانییه به‌ناوبانگ و خاوه‌ن شاكارانه له كوێی سه‌ره‌كه‌دان و چه‌نده‌م كه‌سن له ریزی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه وه‌رگێڕه‌كانی ئێمه ریزبه‌ندیان كردووه بۆ وه‌رگێڕان؟ ڤێرجینیا وۆڵف د. سامی ده‌روبی زیاتر له سی به‌رهه‌می جیهانی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی یه‌كێك له‌وانه كۆی به‌رهه‌مه‌كانی دۆستۆیڤسكییه، ته‌ها مه‌حمود ته‌ها عۆلیسی جه‌یمس جۆیسی چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك وه‌رگێڕاوه كه ساڵه‌هایه له جه‌یمس جۆیسدا قووڵبووه‌ته‌وه ئه‌وجا ده‌ستی به وه‌رگێڕانی كردووه. زۆرێك له‌وه‌رگێڕه‌كانی دنیا دوای خوێندنه‌وه‌یه‌كی زۆر و دراسه‌كردنی تێكسته ئه‌ده‌بییه باڵاكانی جیهان ئه‌وجا بیر له وه‌رگێڕانی ده‌كه‌نه‌وه، نه‌ك وه‌كو لای خۆمان زۆرێك له وه‌رگێڕه‌كان ملی پێوه ده‌نێن و هه‌رچی هاته سه‌ر رێ‌یان ده‌یكێڵن و ده‌یدوورنه‌وه. ته‌نانه‌ت زۆرجار وه‌رگێڕه باشه‌كانیش په‌نا بۆ هه‌ندێك تێكست ده‌به‌ن جێگای داخه ئه‌وانه به كوردی هه‌بن و جۆیس و ڤێرجینا وۆڵف و ولیه‌م فۆكنه‌ر و … هێشتا شیاوی ئه‌وه نه‌بن به كوردی هه‌بن، بۆ ولیه‌م فۆكنه‌ریش ماڵی مامۆستا محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی ئاوابێ ده‌ستی بۆ هه‌را و تووڕه‌یی برد و وه‌رگێڕانێكی جوانی بۆ كردووه یان وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند له تافی لاوی‌دا كه ئازاد حه‌مه شه‌ریف وه‌رگێڕاوه. ئیدی به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و نووسرانه كه له‌سه‌ر خه‌تی شه‌پۆلی هۆشن هیچیان ئه‌و مافه‌یان پێنه‌بڕاوه وه‌ربگێڕدرێن بۆ كوردی. ڤێرجینیا وۆڵفی به‌دبه‌خت هێشتا چانسی ئه‌وه‌ی نییه وه‌ربگێڕدرێته كوردی. به‌گشتی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ شێوازی شه‌پۆلی هۆش كه نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه ئه‌و به‌رهه‌مانه هه‌ن و هێشتا نه كراون به كوردی، له نێو ئه‌واندا كه‌س ده‌ستی بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ڤێرجینیا وۆڵف نه‌بردووه نه رۆمانێكی و نه چیرۆكێكی نه‌كراوه به‌كوردی. كه بۆ عه‌ره‌بی و فارسیش دراوسێمانن گه‌لێك له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م ژنه رۆماننووسه وه‌رگێڕدراون. بۆ ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت مێژوو بۆ خۆیان تۆمار بكه‌ن ڤێرجینیا وۆڵف له‌بیرمه‌كه‌ن و یه‌كێك به‌خێری خۆی ده‌ستی بۆ ببات و وه‌ربگێڕێته سه‌ر زمانی كوردی. وه‌رگێڕێكمان ده‌وێت چاپك و پته‌و نیوه‌شه‌وێك پێنووسه‌كه بگرێت به‌ده‌ستییه‌وه و ده‌ست بكات به‌وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی جه‌یمس جۆیس و فێرجینیا وۆڵف و فۆكنه‌ر.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure