د.سه‌رده‌شت تاهیر حه‌مه‌د پسپۆڕی هه‌ناو و دڵ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به به‌ردی گورچیله. له بابه‌ته‌كه‌دا ئه‌و پزیشكه ڕوونیكردووه‌ته‌وه: گورچیله‌كان به‌رپرسن له فڕێدان و فلته‌ركردنی یوریای خوێن و چه‌ندین كانزای زیاده له خوێن له‌گه‌ڵ میز فرێده‌درێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی له‌ش، له هه‌ندێك حاڵه‌ت زیادبوونی ڕێژه‌ی ئه‌و كانزایانه له خوێن و دواتر كه‌ڵه‌كه‌بوونیان له‌ناو گورچیله به شێوه‌ی كریستاڵ (ڕمڵ) كه دواجار ئه‌و كریستاڵانه پێكه‌وه ده‌لكێن و ده‌بنه به‌رد. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: به‌ردی گورچیله ئه‌گه‌ر بچووك بێت ڕه‌نگه بێ ئه‌وه‌ی نه‌خۆش ئازار بچێژێ ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی له‌ش له‌كاتی میزكردن، به‌ڵام به‌ردی گه‌وره ئه‌گه‌ر له گورچیله ده‌رچوو ناتوانێت بچێته ناو میزڵدان به‌ڵكو گیرده‌خوات و ده‌بێته هۆی ئازارێكی توند له لاته‌نیشتی سك، ده‌شبێته هۆی برینداربوونی بۆڕی میزو ئیلتهاباتی گورچیله‌و بۆڕی میز كه دواجار تێكچوونی گورچیله‌كه به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌كی زۆر میز له‌ناو گورچیله‌كه. ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ی به‌رده‌كه له 4mm میللیمه‌تر بچوكتر بوو ۸۰٪ ئه‌گه‌ر هه‌یه له ماوه‌ی مانگێك له‌خۆیه‌وه له‌گه‌ڵ میز بڕوات. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ی به‌رده‌كه 4 - 6 میللیمه‌تر بوو ٦۰٪ احتیمال هه‌یه له‌خۆیه بڕوات له‌گه‌ڵ میز له ماوه‌ی مانگ و نیوێك. به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ی به‌رده‌كه زیاتر له 6mm میللیمه‌تر بوو ۲۰٪ پێده‌چێت له‌خۆیه‌وه بڕوات له‌گه‌ڵ میز له ماوه‌ی ساڵێك، له‌و حاڵه‌ته‌ش پێویسته نه‌خۆش چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت نه‌وه‌ك چاوه‌ڕوانی. سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت: باشترین چاره‌سه‌ر بۆ خێراكردنی فڕێدانی به‌رده‌كه خواردنه‌وه‌ی ڕێژه‌كی زۆر له ئاو ڕۆژانه، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به پڕۆتین و خوێ و كالسیۆم، به‌ڵام خواردنی میوه مزره‌مه‌نیه‌كان كه ده‌وڵه‌مه‌ندبێت به ترشی ستریك ڕێگرده‌بێت له دروستبوونی به‌ردو به‌سوودن. ڕوونیشیده‌كاته‌وه: ئه‌گه‌ر نه‌خۆش ئه‌و نیشانانه‌ی هه‌بوو ده‌بێت بێ دواكه‌وتن سه‌ردانی پزیشك بكات وه‌كو توندبوون و به‌رده‌وامبوونی ئازاری لاكانی سك، لێڵبوون یان بۆنی ناخۆشی میز، سووتانه‌وه له‌كاتی میزكردن، خوێن له‌كاتی میزكردن ، تا و له‌رزو ڕشانه‌وه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure