ته‌ڕه‌پیاز رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به‌هۆی ئه‌و ڤیتامین و كانزایانه‌ی تێیدایه‌و چه‌ندین پێداویستی بۆ جه‌سته دابینده‌كات. ئه‌و كه‌سانه‌شی رێجیم ده‌كه‌ن به‌پێی رێنمایی پزیشكان پێویسته گرنگی بده‌ن به خواردنی ته‌ڕه‌پیاز، چونكه یاریمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ دابه‌زاندنی كێش. له سایتی صحتی ئه‌م خاڵانه له‌سه‌ر سووده‌كانی ته‌ڕه‌پیاز بۆ دابه‌زاندنی كێش دیاریكراون كه هه‌ریه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر دابه‌زاندنی كێش. *ریخۆڵه پاكده‌كاته‌وه‌و كرداری هه‌رسكردن ئاسان ده‌كات، كاریش ده‌كات بۆ لابردنی چه‌وری كه‌ڵه‌كه‌بووی جه‌سته كه هۆكاری سه‌ره‌كی قه‌ڵه‌وییه، ئه‌و چه‌ورییه ده‌سوتێنێت و ده‌بێته هۆی زه‌عیفبوون. *هه‌روه‌ها سوڕی خوێن چالاك ده‌كات و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی دڵ هه‌یه، ئه‌گه‌ر دڵیشت ته‌ندروست بێت و ده‌رمان به‌كارنه‌هێنیت قه‌ڵه‌و نابیت، رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خشیش له جه‌سته‌دا كه‌مده‌كاته‌وه. *ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی گه‌ده له ڤایرۆس پاكده‌كاته‌وه‌و رێگری له برسیبوون ده‌كات. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure