د.سۆزان جه‌لال مه‌حمود پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و مناڵبوون و نه‌زۆكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به هۆكارو چاره‌سه‌ری تێكچوونی سوڕی مانگانه. له بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌و پزیشكه ڕوونیكردووه‌ته‌وه: فیسیۆلۆجی له‌شی هه‌ر ئافره‌تێك جیاوازه له ئافره‌تێكی تر‌و به‌هه‌مانشێوه هاوسه‌نگی سوڕی مانگانه‌شیان جیاوازه، به‌گشتی سوڕی مانگانه له خانماندا هه‌موو 24 بۆ 38 ڕۆژ جارێك دووباره‌ده‌بێته‌وه‌و نزیه‌كی 2 بۆ 8 ڕۆژ ئه‌خایه‌نێت به‌پێی كه‌سه‌كه. زۆرجار لادان له‌م هاوسه‌نگییه به تێكچوونی سوڕی مانگانه هه‌ژمار ده‌كرێت. سه‌باره‌ت به تێكچوونی سوڕی مانگانه‌ش ده‌ڵێت: تێكچونی سوڕی مانگانه زۆرجار به‌هۆی تێكچوون و گۆڕانی هۆڕمۆنه‌كانه‌وه‌یه وه‌ك له‌كاتی تازه پێگه‌شتن، دووگیانی، دوای منداڵبوون، شیردان، ته‌مه‌نی نه‌مانی سوڕی مانگانه (بێئومێدی) له‌گه‌ڵ چه‌ندین هۆكاری تر له‌وانه: (نه‌خۆشی شه‌كره‌و غوده، خۆراكی ناته‌ندروست و كێشی زۆر‌و كه‌می جوڵه‌و وه‌رزش، قه‌له‌قی و خه‌مۆكی، كێشه‌و گرێی ڕه‌حم، كیس و ناته‌واوی هێلكه‌دان، ڕێجیم و وه‌رزشی قورس و ناته‌ندروست). ده‌شڵێت: له‌كاتی گه‌شه‌كردنی كچداو سه‌ره‌تای كه‌وتنه سوڕی مانگانه ئه‌كرێت ناهاوسه‌نگی هه‌بێت، به‌هه‌مانشێوه پێش نه‌مانی سوڕی مانگانه (ته‌مه‌نی بێئومێدی) ئه‌م ناهاوسه‌نگییه له سوڕی مانگانه‌دا ئه‌بێت. له‌باره‌ی چاره‌سه‌ریشه‌وه ئه‌و پزیشكه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چاره‌سه‌ر به‌گشتی به ده‌رمانی هۆرمۆنات و حه‌پی مه‌نع ئه‌بێت، كه ئه‌ویش پزیشك ده‌ستنیشانی ئه‌كات به‌پێی حاڵه‌ته‌كه، له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕێنماییه‌ك وه‌ك دابه‌زاندنی كێش و خواردنی ته‌ندروست و وه‌رزشی گونجاو. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure