گۆڤاری فۆرێبس لیستی ناوی ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له هۆڵیوود زۆرترین داهاتیان هه‌یه‌و له لیسته‌كه‌شدا تایلۆر سویفت كچه گۆرانیبێژی ئه‌مریكایی له هه‌موویان زیاتر داهاتی هه‌یه‌و داهاته‌كه‌ی له ساڵی 2019دا گه‌یشتۆته 185 ملیۆن دۆلار، به‌وه‌ش سه‌د ملیۆن پێش خاتو بیۆنسی كه‌وت كه له پله‌ی دووه‌مدایه‌و داهاتی گه‌یشتۆته 81 ملیۆن دۆلار. هه‌ر له‌و لیسته‌دا كه تایبه‌ته به ساڵی 2019 رێحانه پله‌ی سێیه‌می زۆرترین داهاتی وه‌رگرتووه‌و داهاته‌كه‌ی ده‌گاته 62 ملیۆن دۆلار، دوای ئه‌ویش كاتی بێری دێت كه 57 ملیار‌و نیو داهاته‌كه‌یه‌تی‌و پاشان پینك كه ته‌نیا نیوه‌كه‌ی له كاتی كه‌متر بوو. ئیلاف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure