توێژه‌ره‌وانی پزیشكیی په‌ره‌ده‌ده‌ن به جۆره پشكنینێكی خوێن كه ده‌توانێت پێشبینی ته‌مه‌ن و ژیانی مرۆڤ بكات. تائێستا پزیشكه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه پێشبینی ته‌مه‌نی نه‌خۆشه‌كانیان بكه‌ن، له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامی پشكنینی ڕێژه‌ی ئاستی كولیستڕۆل و ئاستی به‌رزی په‌ستانی خوێنیانه‌وه، ئه‌مه‌ش رێگه‌ی بۆ تیمێكی هاوبه‌شی توێژه‌رانی پزیشكیی ئه‌ڵمانیی و هۆڵه‌ندی خۆشكردوه كه په‌ره‌بده‌ن به‌پشكنینی خوێن كه ئه‌نجامێكی وردیان ده‌داتێ و له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌وه ده‌توانن پێشبینی ئه‌وه بكه‌ن داخۆ نه‌خۆشه‌كان چه‌نده ده‌ژین؟ تیمێكی هاوبه‌شی توێژه‌ره‌وانی پزیشكیی ئه‌ڵمانیی و هۆڵه‌ندیی په‌ره‌یان داوه به جۆرێك له پشكنینی خوێن كه ئه‌نجامێكی وردتر له‌وانه‌ی تا ئێستا هه‌ن ده‌دات به ده‌سته‌وه و ده‌توانێت مه‌ترسیی مردنی نه‌خۆشه‌كان دیاری بكات و پێشبینی مانه‌وه یان مردنی نه‌خۆشه‌كان بكات و ماوه‌ی ئه‌و پێشبینییه‌ش له پێنج بۆ ده ساڵه. له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر ( یۆریس دیلن) له په‌یمانگای (ماكس بلانك) ی ئه‌ڵمانیی بۆ بیۆلۆجیای پیریی وتی»ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه یارمه‌تیده‌ره بۆ پێشخستنی هه‌ڵسه‌نگاندنی باشتری ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی جێگه‌ی مشتومڕن له‌لای نه‌خۆشه به‌ته‌مه‌نه‌كان و ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه له ڕێگه‌ی ئه‌م پشكنینه‌وه پزیشكه‌كان رێگه‌یان پێده‌درێت پاساو بۆ جۆری ئه‌و چاره‌سه‌ره بهێننه‌وه كه داوا له نه‌خۆشه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌كاری بهێنن». له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه ئه‌نجامه‌كانی له گۆڤاری زانستی (natural communications) (په‌یوه‌ندی سروشتی) ئه‌ڵمانیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه له ناوخۆیاندا(14)نیشانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه به ( ئاماژه‌كانی ژیان) ده‌ناسرێت و له ڕێگه‌یانه‌وه ده‌توانرێت ته‌مه‌نی هه‌موو كه‌سێك دیاری بكرێت. ئه‌وان ئه‌وه‌شیان دووپاتكردووه‌ته‌وه كه پێویسته توێژینه‌وه‌ی زیاتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره پشكنینه‌ی ئه‌وان گه‌شه‌یان پێداوه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌و توێژه‌ره‌وانه باسیان له‌وه‌ش كردووه له كاتی ئه‌زمونه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كه‌یان زانیاریی ده‌رباره‌ی خوێنی (44168) نه‌خۆشیان به‌كارهێناوه و له كاتی توێژینه‌وه‌كه‌دا (5512) كه‌سیان مردوون، ئه‌و توێژه‌ره‌وانه له ناو خۆێنی نه‌خۆشه‌كاندا بۆ ئه‌و ماددانه گه‌ڕاون كه ڕێگه ده‌ات بۆ پوختكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌گه‌ری مردن و له‌و كاته‌دا 14 جۆری ماده‌ی زینده‌یییان دۆزیوه‌ته‌وه به تایبه‌تیش ترشی ئه‌مینی و ئه‌و چه‌وریانه‌ی هه‌ڵگڕی هه‌وكردنه‌كانن كه له ڕێگه‌یانه‌وه ده‌توانرێت باشتر پێشینی شته‌كان بكرێت له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری مردنی ژنان و پیاوان له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا. له‌كۆتاییدا توێژه‌ره‌وه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت بۆ نمونه به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گلۆكۆز یان لاكتۆز هاوڕیێیه له‌گه‌ڵ زیاتربوونی ئه‌گه‌ری مردن، هه‌روه‌ها زیادبوونی ڕێژه‌ی چڕبونه‌وه‌ی ترشه ئه‌مینییه‌كانی (هیستیدین و لیۆسین و پرۆتینی ئه‌لبۆمین) له خوێندا هاوڕێیه له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری مردن. به‌گوێڕه‌ی ئاماژه‌ی توێژه‌ره‌وه‌كانیش، ئه‌و كاره‌یان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پزیشكه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌و فاكته‌رانه بخه‌نه پێش چاویان له كاتی پلاندانان بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی باشتر نه‌خۆشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆ نمونه‌ش له‌و كاتانه‌ی ده‌یانه‌وێت نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ نه‌خۆشێكی به ساڵاچوو بكه‌ن و له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پشكنیانه‌ی خوێنه‌وه ده‌توانن بزانن ئایا ئه‌و نه‌خۆشه به‌رگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ده‌گرێت یان نا؟. سه‌رچاوه: الصحه والحیاه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure