له‌پێناوی كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبوونی ژینگه، گژوگیا و پاشماوه كشتوكاڵییه‌كان ده‌بنه جێگره‌وه‌ی پلاستیك بۆ دروستكردنی ده‌فره‌كانی هه‌ڵگرتنی خۆراك. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانایانی زانكۆی بانگوری هه‌رێمی وێڵز ئاشكرایده‌كات: ده‌كرێت گژوگیا و لاسكی گه‌نمه شامی ئه‌لته‌رناتیفی باش بن بۆ كیسه‌و ده‌فره پلاستیكییه‌كان كه بۆ پێچانه‌وه‌و هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی خۆراك به‌كار ده‌هێنرێن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش توێژه‌ره‌وه‌كانی زانكۆی بانگۆر له هه‌رێمی وێڵزی به‌ریتانیا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن پاشماوه‌كانی به‌رووبووم و مادده كشتوكاڵییه‌كان به‌كار بهێنرێنه‌وه بۆ دروستكردنی ده‌فر و كیسه تا میوه و سه‌وزه و هێلكه‌ی تێدا هه‌ڵبگیرێت. زانایان ده‌ڵێن « ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی تا ئێستا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كراون ده‌یسه‌لمێنن كه كاری له‌و جۆره داهاتێكی زیاتر بۆ جوتیاران به‌گشتیی و جوتیارانی وڵاته ئه‌فریقیه‌كان مسۆگه‌ر ده‌كات له‌وانه‌ش جوتیارانی ئۆگه‌ندا». تا ئێستا ئه‌و توێژینه‌وانه له گوندی مۆنای دورگه‌ی( ئنگلس)ی سه‌ر به هه‌رێمی وێلزی به‌ریتانیا ده‌كرێت. له‌و ناوچه‌یه شانه‌ی ڕووه‌كیی ورد ده‌كرێت پاشان ده‌خرێته ناو ئه‌و قاڵبه ده‌فرانه‌ی كه له‌ده‌فری پلاستیكیی ده‌چن و ئێستا له بازاڕه‌كاندا به‌كار دێن. ئاده‌م چارلتۆن یه‌كێكه له به‌شدارانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه و ده‌ڵێت» زۆرمان كات ویست بۆ كاركردن له‌سه‌ر پاشماوه كشتوكاڵییه‌كان و ئه‌و شتانه‌ی خه‌ڵك فڕێیان ده‌ده‌ن و به جوانیی سوودیان لێ نابینن، به تایبه‌ت ئه‌و پوشه‌ی له دوای دورینه‌وه‌ی گه‌نم به‌جێده‌هێڵدرێت له‌گه‌ڵ گژو گیای وشكه‌وه‌بوو و لاسكی گه‌نمه شامی له ئۆگه‌نده» ئه‌و ده‌ڵێت» به‌ر له هه‌موو شت ئه‌و مادانه ده‌كرێت وه‌ك په‌ین به‌كار بێته‌وه بۆ كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان و بكرێته ئاڵفی ئاژه‌ڵان و ئه‌وه‌شی كه ده‌مێنێته‌وه بگۆردرێت بۆ بابه‌تێك كه جێگره‌وه‌ی ده‌فر و كیسه‌ی پلاستیكی بێت». چارلتۆن ده‌شڵێت» ئه‌و توێژینه‌وه‌ی ئێمه ده‌ستمان پێكردووه نرخێكی تر ده‌به‌خشێته ئه‌و ماددانه‌ی كه جوتیاره‌كان به‌كاری ناهێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو دوكانێك له میرنشینی یه‌كگرتوودا په‌رۆشه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كیسه و ده‌فری پلاستیك و نایلۆن چاره‌سه‌ر بكات به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه بۆ یه‌ك جار به‌كار ده‌هێنرێن». ئێستاش ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆی ماكریری ئۆگه‌ندا به هاوكاری زانایانی زانكۆی بانگۆر كارده‌كه‌ن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی لاسكی گه‌نمه شامی بۆ به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی پێچانه‌وه و هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی خۆراكه‌كان. ئه‌و ئه‌كادیمییانه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه نزیكه‌ی (30%- 40%) ی به‌رهه‌می وڵات له میوه و سه‌وزه به‌ر له گه‌یشتنیان به بازاڕه‌كان خراپ ده‌بن و ده‌فه‌وتێن، چونكه به ڕێگه‌یه‌كی دروست ناپێچێرێنه‌وه. پێویسته بوترێت: تا ئێستا زاناكانی زانكۆی بانگۆری وێڵز توانیویانه له گژوگیا چه‌ند كۆرێكی سندوق دروست بكه‌ن بۆ هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی هێلكه و ئێستاش له دوكانه‌كانی ویترۆزی به‌ریتانیادا به‌كار ده‌هێنرێت، به‌ڵام تا ئێستا ڕاده‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و به‌رهه‌مه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه . سه‌رچاوه: BBC
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure