22/11/2019 09:41 PM

بەستنی پێوەری زیرەك لە گەڕەكێكی ترى سلێمانی دەستپێدەكات

بەستنی پێوەری زیرەك لە گەڕەكێكی تری سلێمانی دەستپێدەكات و كارەبای سلێمانی داوا لە دانیشتوانی گەڕەكی قولەڕەیسی دەكات هاوكاری تیمەكانیان بكەن.

لیژنەی بەستنی پێوەری زیرەك بەڕێوەبەڕایەتی كارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوە داوە كە ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی قولەرەیسی دەكەنەوە، ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەرەكانی (366) شەممە‌ 23ی تشرینی دووەمی 2019 پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسترێت.

روونیشیكردووەتەوە: لە سەعات 8:00ی بەیانی بۆ 4:00 ئێوارە كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كاربكەن‌، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەباو هاووڵاتیان خۆیان.

كارەبای سلێمانی داواكاریشە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بن بۆ ئەوەی كارەكان بە باشی بەڕێوەبچێت و دڵنیاشین كە هاوكار دەبن.

لە ماوەی رابردوودا كارەبای سلێمانی لە گەڕەكی بەكرەجۆ وەك یەكەم شوێنی سلێمانی دەستی بە بەستنی پێوەری زیرەك كرد.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved