قائیمقامیه‌تی سلێمانی به هاوكاری لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان رێكاره‌كانی رێگریكردن له دیارده‌ی سواڵكردن توندتر ده‌كه‌نه‌وه‌و قائیمقامی سلێمانیش ده‌ڵێت، بۆ رێگریكردن له‌م دیارده‌یه پێویسته هه‌موو لایه‌ك هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بن و هه‌نگاوی كرداری بنرێت. به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌و رێگریكردن له دیارده‌ی سواڵكردن و دانانی سنورێك له به‌رده‌م دیارده‌كه‌دا، له دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به‌ڕێوه‌چوو, له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری دادگا‌و داواكاری گشتی سلێمانی و پۆلیس و ئاسایش و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و زۆربه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: سواڵكردن له هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته دیارده‌یه‌كی گه‌وره‌و پێویستی به هه‌وڵ و هه‌نگاوی جدییه بۆ رێگركردن لێی, ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد زیاتر 90% ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سلێمانی سواڵده‌كه‌ن خه‌ڵكی سلێمانی نین, به‌ڵكو زۆربه‌یان به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب و خه‌ڵكی وڵاتانی ده‌وروبه‌رن. وتیشی: له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له سلێمانی هه‌نگاوی گرنگ و پێویست نراوه بۆ رێگریكردن له دیارده‌ی سواڵكردن و قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه به‌رده‌وام له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌دایه كه ئێستا بووه‌ته دیارده‌و كێشه‌یه‌كی گه‌وره له هه‌رێمی كوردستان، بۆ رێگریكردن له دیارده‌كه‌و دانانی سنورێك له به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی سواڵ ده‌كه‌ن قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌ركی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بن و پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه, چونكه به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی كراوه ده‌ركه‌وتووه له‌پشت دیارده‌كه‌وه تاوانی تر ئه‌نجامده‌درێت كه كاریگه‌ری مه‌ترسیداری ده‌بێت له‌سه‌ر لێكترازانی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان. پاش تاووتوێكردنی دیارده‌كه له‌لایه‌ن به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه هه‌مووان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه چاره‌سه‌ركردن و رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری دیارده‌كه پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌و له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركیانه له ئاستی باڵادا كاربكه‌ن بۆ رێگریكردن له دیارده‌ی سواڵكردن و دانانی سنورێك له به‌رده‌م دیارده‌كه‌دا له هه‌رێمی كوردستان. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا بۆ رێكريكردن له دیارده‌كه له سلێمانی له زووترین كاتدا ئه‌م هه‌نگاوانه بگیرێته‌به‌ر:- 1.هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری گشتی رێكبخرێت به‌تایبه‌ت له‌رێگه‌ی میدیا‌و مزگه‌وته‌كانه‌وه هاووڵاتیان له مه‌ترسيیه‌كانی پشت دیارده‌كه ئاگاداربكرێته‌وه. 2. هێزه ئه‌منیه‌كانی سلێمانی به هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا هه‌ڵمه‌تێكی فراوان رێكده‌خه‌ن بۆ رێگری له دیارده‌كه. 3.یاسا به‌ركاره‌كانی تایبه‌ت به رێگریكردن له دیارده‌ی سواڵكردن كاراتر بكرێنه‌وه و له‌مرووه‌وه دادگاكان و داواكاری گشتی رۆڵی گرنگی خۆی ببینێت, 4.له‌رێگه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لایه‌نه ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌دواداچوون بكرێت بۆ شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سواڵ ده‌كه‌ن, 5.به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگری بكرێت له بازرگانیكردن به‌و كه‌سانه‌ی سواڵ ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی منداڵان. 6.رێگری له‌و كه‌سانه بكرێت كه له ترافیكه‌كان شت ده‌فرۆشن و له‌پاشت ئه‌وه‌وه سواڵده‌كه‌ن. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure