22/11/2019 09:51 PM

کیا ئۆتۆمبێلێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

كیا نیم، ئۆتۆمبێڵی پیجاسی نوێ دەخاتە بازاڕ، تەنیا بە (12,600)ی دۆلاری ئەمریكی.

كۆمپانیای نیم بۆ بازرگانیی ئۆتۆمبێڵ، تاكە بریكاری ئۆتۆمبێڵەكانی كیای كۆری لە كوردستان و باكووری عیراق، ئۆتۆمبێڵی (پیجاس Pegas) دەخاتە بازاڕ، كە لەنێو جۆری ئۆتۆمبێڵە خێزانییەكاندا، نوێترین جۆرە لە بازاڕە ناوەخۆییەكان، نرخ و مواسەفاتەكانیشی بێوێنەیە. بە گرەنتی پێنج ساڵ، یان 100.000 كم.

پیجاسی نوێ بەم مواسەفاتانە دەناسرێتەوە: پەڕەشووت بۆ شوفێرو سەرنشینی پێشەوە، سیستمی ئەی بی ئێس، سیستمی ڕێگری لە كارپێكردنی بزوێنەر، كامێرای دواوە كە بە شاشەیەكی 7 ئینجییەوە پەیوەست كراوەو بە لەمس كاردەكات، ئاگاداركرەوە بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێڵ، سوكانی فرەبەكارهێنەر.

گێڕی ئۆتۆماتیكی بە 4 خێرایی و بزووێنەری بەنزین كە فراوانی ناوەوەی نزیكەی 1400 CC، هێزێك بەرهەمدێنێت بە توانای 95 ئەسپ، لەوكاتەی خێرایی خولانەوەی بزووێنەرەكەی دەگاتە شەش هەزار خول لە یەك خولەكدا، هەروەها بەرزترین ئاستی هێزی بزووێنەرەكەی دەگاتە 133 نیوتن بۆ هەر مەترێك، لەوكاتەی خێرایی خولانەوەی بزووێنەرەكەی دەگاتە چوار هەزار خول، لە یەك خولەكدا.

ئۆتۆمبێڵی (پیجاس-Pegas) لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا، نوێترین و گونجاوترین ئۆتۆمبێڵە بۆ خێزانی بچووك، نرخەكەی زۆر گونجاوەو تەنیا (12.600) دۆلاری ئەمریكییە، لەگەڵ دابینكردنی هەموو پێداویستییەكانی چاككردنەوەو خزمەتگوزارییەكانی دوای كڕین بە بەرزترین ئاست، لەلایەن كۆمپانیای نیم، تاكە بریكاری سەرەكی كیا، بە گرەنتی 5 ساڵ.

خاك - پوكمیدیا






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved