نوێترین شێوازی مه‌یكه‌پی خانمان ره‌شكردنی چاو و درێژكردنی خه‌تی چاوه، كه پێیده‌وترێت پونك شیك. شێوازی مه‌یكه‌پی پونك شیك تایبه‌تمه‌ندی شێوه‌ی چاوی پشیله ده‌رده‌خات، كه ئه‌وه‌ش جێگای سه‌رنجه بۆ خانمان و هه‌روه‌ها جوانیشه بۆ ده‌رخستنی چاو له رووخساردا. بۆ دروستكردنی ئه‌م مه‌یكه‌په‌ش، سه‌ره‌تا ئه‌ساسێكی ته‌ڕ به‌كاربهێنه تا هه‌موو پێستی ده‌موچاوت ساف ده‌بێت، بۆ سه‌ركوڵمت ره‌نگێكی كاڵی كرێمی به‌كاربهێنه، بۆ ره‌شكردنی چاوه‌كانت قه‌ڵه‌مێكی ره‌ش به‌كاربهێنه، هه‌روه‌ها ماسكارای ره‌ش به‌كاربهێنه بۆ برژانگت، له كۆتاییشدا بۆ لێوه‌كانت ره‌نگێكی كاڵی كرێمی به‌كاربهێنه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure