له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی 2020 دا ناوه‌ندی 7 ره‌نگه چالاكییه‌كانی ناو خوێندنگه‌كان ده‌ستپێده‌كات. هونه‌رمه‌ند به‌ختیار سه‌عید له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاندووه: ناوه‌ندی 7 ره‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به چالاكییه‌كانی خۆی بدات له‌ناو خوێندنگه‌كاندا، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێ‌دا 2020 چه‌ند چالاكییه‌كی جیاوازی له به‌رنامه‌دایه كه له‌و ساڵه‌دا جێبه‌جێی بكات، له‌نێو ئه‌و چالاكیانه‌شدا دابه‌شكردنی پۆستكارته‌و هه‌موو پۆستكارته‌كان به تابلۆی شێوه‌كارانی كورد رازێنراوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌ركی خێزانی شێوه‌كاره‌كان چاپده‌كرێت و 7 ره‌نگه پرۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: تابلۆكانی شێوه‌كاری كۆچكردوو غازی محه‌مه‌د به نموونه كه له‌سه‌ر ئه‌ركی ژوان غازی كچی هونه‌رمه‌ند چاپكراوه. خاك - كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure