د.سه‌ردشت تاهیر حه‌مه‌د پسپۆڕی هه‌ناو و دڵ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی ته‌ندروستی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به چه‌ند راستییه‌ك سه‌باره‌ت به به‌رزی ڕێژه‌ی چه‌وری له خوێندا. له‌و بابه‌ته‌یدا د.سه‌رده‌شت ڕوونیكردووه‌ته‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ (چه‌وری) له خوێندا زۆربه‌ی جار هیچ نیشانه‌كی نییه تا كه‌سه‌كه هه‌ستی پێبكات، به‌ڵام ڕه‌نگه كه‌سه‌كه روبه‌ڕووی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی گیرانی بۆرییه‌كانی خوێن له دیواری دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك و مردنی له‌ناكاو ببێته‌وه. ده‌شڵێت: له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا كۆلیسترۆڵ له‌لایه‌ن جگه‌ر دروستده‌كرێت و سوودی خۆی هه‌یه له دروستبوونی دیواری خانه‌كانی له‌ش و چالاكی مێشك و دروستبوونی هۆڕمۆن و خه‌زنكردنی ڤیتامین. ئه‌و پزیشكه جۆره‌كانی دیاریكردووه كه بریتین له دوو جۆر كۆلیسترۆڵ كه به‌گشتی بوونیان هه‌یه، ئه‌وانیش: × LDL cholesterol زیانبه‌خشه ×HDL cholesterol سوودبه‌خشه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: جۆرێكی تر چه‌وریش هه‌یه پێیده‌ڵێن چه‌ورییه سیانییه‌كان triglyceride كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه به توشبوون به نه‌خۆشی دڵ ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی زۆر به‌رزبوو له خوێندا. خۆپاراستن: *خواردنی ته‌ندروست، دووربێت له چه‌ورییه تێره‌كان. خواردنی سه‌وزه‌و میوه‌و دانه‌وێڵه به توێكڵ و زۆر ئاو خواردن ڕێگرده‌بن له چه‌وری زیانبه‌خش. *وه‌رزشكردن به شێوه‌ی ڕۆژانه‌و ڕێك‌وپێك ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆڵسترۆڵی زیانبه‌خش و به‌رزكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی سوودبه‌خش. له هه‌فته‌یه‌كدا 150 خوله‌ك وه‌رزشێكی مامناوه‌ندی پێویسته. *دووركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره‌كێشان یان وازهێنان به یه‌كجاره‌كی چونكه كێشانی جغاره ده‌بێته ته‌سكبوونه‌وه‌ی دیواری بۆڕی خوێن له هه‌موو له‌ش. *بۆ چاره‌سه‌ر به ده‌رمان پێویسته كه‌سه‌كه پزیشكی پسپۆڕی تایبه‌تمه‌ند ببینێت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure