سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان و توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه چه‌ند شتێك ده‌بنه هۆكار بۆ زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده. ئه‌وانيش: 1-مێژووی خێزانی: بوونی كه‌سێكی توشبوو له خێزاندا, به‌تایبه‌ت كه‌سه نزیكه‌كان وه‌ك دایك و باوك و خوشك و برا. 2-به‌كتریایی (H. pylori) یه‌كێكه له و حاڵه‌ته بڵاوانه‌ی كه توشی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ده‌بێت و له هه‌ندێك كه‌سدا ده‌بێته هۆی توشبوون به هه‌وكردن و هه‌روه‌ها به برینی گه‌ده. توێژینه‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی هه‌وكردنی گه‌ده‌ی درێژخایان و قورس بوون مه‌ترسی توشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده زیاتره له كه‌سانی ئاسایی, گه‌رچی ئه‌و ئه‌گه‌ری توشبوونه هێشتا به بچووك ئه‌ژمار ده‌كرێت. 3-خۆراك: هه‌ندێك جۆری خۆراك مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده زیاتر ده‌كه‌ن, له‌وانه‌ش: پیاز, ماسی سوێر, خوێ, به‌تایبه‌ت خۆراك و گۆشتی سوێر‌و به دووكه‌ڵ ئاماده‌كراو و لێنراو, هه‌روه‌ها خۆراكه چه‌وره‌كان و ئه‌وانه‌ی گۆشتی سوور له پێكهاته‌یاندا هه‌یه. 4-ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری گه‌ده: كه‌سانێك نه‌شته‌رگه‌ری گه‌ده‌یان بۆ ئه‌نجامدرابێت, به تایبه‌ت نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی به‌شێكی گه‌ده, ئه‌وا مه‌ترسی توشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده له كه‌سانی ئاسایی زیاتره. 5-زۆر به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كانی دژه‌هه‌وكردن كه به ئه‌نتی بایۆتیك ناسراون. 6-جگه‌ره‌كێشان 7-زۆر به‌كارهێنانی خواردنه‌وه كحولییه‌كان. ئه‌مانه‌ی ئاماژه‌یان پێدرا به‌ته‌نها هۆكاری سه‌ره‌كی نین بۆ توشبوون به نه‌خۆشیه‌كه، به‌ڵكو مه‌ترسی توشبوون زیاد ده‌كه‌ن. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure