به بڕیاری پارێزگاری هه‌ولێر، شه‌ش مانگ ده‌درێته خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان تا موه‌لیده‌كانیان بكه‌نه بێده‌نگ (كاتم). فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی شاره‌كه بڕیاریانداوه سه‌رجه‌م موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بكرێنه بێده‌نگ . وتیشی: تا 1-5-2020 كات ده‌درێت به خاوه‌ن موه‌لیده‌كان كه موه‌لیده‌كانیان بكه‌نه بێده‌نگ و هه‌ر خاوه‌ن موه‌لیده‌یه‌كيش ده‌ستپێشخه‌ر بێت رێزلێنانی پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر خاوه‌ن موه‌لیده‌یه‌ك له‌پێناو ژینگه كه‌مكردنه‌وه‌ی ژاوه‌ژاو ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كات روبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌و مۆڵه‌ته‌كه‌شی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure