گه‌ر ده‌ته‌وێت پاره كۆبكه‌یته‌وه‌و به‌شی پێویستی كه‌لوپه‌ل بكڕیت، ئه‌وا ئه‌م ڕێنماییانه جێبه‌جێ بكه: *له‌كاتێكدا جلوبه‌رگی نوێ دێته بازاڕه‌وه، بۆ كڕینی گرنگی به چه‌ند دوكان و مۆڵی جیاواز بده، باشتره چاوت له‌سه‌ر شوێنه گشتییه‌كان بێت بۆ كڕینی جلوبه‌رگ بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت له‌كام شوێنانه هه‌مان جلوبه‌رگ به نرخێكی هه‌رزانتر ده‌ستت ده‌كه‌وێت. 2- گرنگی به كڕینی جلوبه‌رگ بده له‌كاتی داشكاندندا، به‌مشێوه‌یه پاره كه‌م سه‌رف ده‌كه‌یت و زۆرترین ده‌كڕیت، ئاگاداربه له كاته‌كانی داشكاندندا بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی خۆیدا سوود له داشكاندن وه‌ربگریت. 3- له‌كاتی كڕینی جلوبه‌رگدا گرنگی به‌و پارچه جلانه بده كه زۆر به‌كاریده‌هێنیت، زیاتر گرنگی به جلوبه‌رگه سه‌ره‌كییه‌كان بده كه پێویستن، بۆ نموونه تیشێرتێكی سپی كه له‌گه‌ڵ چه‌ندین جۆره جلوبه‌رگ ده‌گونجێت، هه‌روه‌ها گرنگی به ته‌نوره‌یه‌كی ره‌ش بده، هه‌روه‌ها چاكه‌ت و چه‌ند جوتێك پوت پێویسته، ئه‌وجۆره جلوبه‌رگانه‌ی كه زۆر به‌كاریناهێنیت پێویست ناكات پاره‌ی تێدا سه‌رف بكه‌یت. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure