25/11/2019 12:44 PM

ژەهراوی بوونی هەوا و مەترسی تووشبوون به ئازارەکانی جگەر

ژەهراوی بوونی هەوا چییه؟
دیاردەی ژەهراوی بوونی هەوا کاتێک روو ئەدات کە غازه کوشەندەکان پێکهاتە ئۆرگانییەکان بەڕادەیەکی زۆر لەناو هەوادا کۆببنەوە. بۆ روودانی ئەم دیاردەیه هەم هۆکاری مرۆیی و هەم هۆکاری سروشتی رۆڵ ئەگێڕن. بەشێک لەم غازاته بریتین لە ئۆزۆن، دی‌ ئوکسیدی کاربۆن، سۆلفۆر، ئۆکسیدی نیترۆژێن و هەروەها پێکهاتەیەکی ئۆرگانی وەکو "مێتان" ئەو پێکهاته وردانەی کە بەهۆی سووتانی دارستانەکانەوە بەرهەم دێن کاریگەری لەسەر پیسبوونی هەوا دائەنێت.

ئازارەکانی جگەر
جگەر بەشێوازی جۆربەجۆرئەتوانێ کاریگەری لەسەر میتابۆلیزمی جەستە دابنێت. یەکێک لەکێشە باوەکانی جگەر "فیبرۆزی جگەر"ـە کە ئەبێته هۆی برینداربوونی جگەر. ئەم برینه ئەبێته هۆی لەناوچوونی خانەکانی جگەر. کحولیش یەکێک لەو پێکهاتانەیه کە ئەبێته هۆی چەورکردنی جگەر. ئەم چەوربوونه کارکردی جگەر کە لەڕاستیدا شوێنی پاڵاوتنی ژەهرەکانی جەستەیه لاواز ئەکات و رێگە خۆش ئەکات بۆ دروستبوونی لوو و دواجار شیرپەنجە لەم بەشە گرنگەی جەستەدا.

ژەهراوی بوونی هەوا چۆن کاریگەری لەسەر تەندروستی جگەر دائەنێت؟
ئەگەر ماوەیەکی زۆر لەکەشوهەوایەکدا بین کە مادە ژەهراوییەکانی تێدایه، ئەگەری تووشبوون به "فیبرۆزی جگەر" بەرز ئەبێتەوە. فیبرۆز ئەگەر لە ئاستێکی بەرزدا بێت دواجار ئەبێت  به "سیرۆز". ئەم مادە ژەهراویانه سیستەمی بەرگریی جگەر چالاک ئەکات و ئەبێته هۆی ورووژان و ئەگەری توشبوون به شێرپەنجەی جگەر. خۆراکە چەورەکان و هەروەها خواردنەوەی کحول ئەتوانن خێرایی کاریگەری دانانی مادە ژەهراوییەکان لەسەر جگەر بەرز بکاتەوە.

ژەراویی بوونی هەوا یەکێک لە کێشەکانی سەردەمە و پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

 

سەرچاوە: airhealth

خاک _ پشکۆ کامەران

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved