25/11/2019 01:07 PM

چەند خاتوونێکی بەناوبانگ کە هۆگری خۆیان بەمەکیاج کردووە به بازارگانییەکی سەرکەوتوو

 

هاوینی ئەمساڵ "میلی بابی" و "لەیدی گاگا" رایانگەیاند کە خەریکی پەردەلادان لە براندی جوانیی خۆیانن. بروان براندی Florence by Mills وگاگاش براندی Haus Laboratories دامەزراند. بەڵام لەم بابەتەدا ئەمانەوێ بڵێین کە تەنها ئەم دوو خاتوونه بەناوبانگه نین کە بەهۆی هۆگری خۆیان به مەکیاج و جوانکاری بازارگانییەکی سەرکەوتوویان دەستەبەرکردووە، لەدرێژەدا لەگەڵ چەند کەسی دیکەش ئاشنا ئەبین.

کایلی جەنر: براندی Kylie Cosmetics

 
ئەم ئەکتەر و چالاکی بواری مۆدێلە خاوەنی سەدا سەدی ئەم براندەیه و بایەخی سەرجەم پشکەکانی 360 میلیۆن دۆلارە. بەناوبانگترین بەرهەمەکانی ئەم  براندە بریتین لە هێڵی چاو، رۆژی لێو و هایلایتەر.

کیم کارداشیان: براندی KKW Beauty


خوشکی کایلی وایه "کیم کارداشیان وەست"یش هاتۆته ناوە پیشەی جوانکاری مەکیاجەوە ئەم براندەی دامەزراندووە. کیم یەکێک لە سەرمایەگوزارانی کۆمپانیای Kardashian Westـە وکە لە ئێستا باشترین عەترەکانی جیهان بەرهەم ئەهێنێت.

میلی بابی براون" براندی Florence by Mills


براون لە 20ـی ئاگۆستی ئەمساڵ لە پەیجی ئینستاگرامەکەی خۆی پەردەی لە براندی فلۆرانس لادا. ئەم خاتوونه ئەکتەرە دانی بەوەدانا کە ئەم پیشەیەی زۆر خۆشئەوێت و دووساڵە سەرقاڵی دامەزراندنی ئەم براندەیه کە لەئێستادا بەرهەمەکانی بریتین لە: جیلی برۆ، کانسیلەر و گیراوەی شۆردنی دەموچاو.

لەیدی گاگا: براندی Haus Laboratories


لاینگرانی گاگا پێشتر دامەزراندی ئەم براندەیان پێشبینی کردبوو، بەڵام ئەکتەری فیلمی "ئەستێرەیەک لەدایکبووە/ A Star Is Born" دواجار پشتڕاستی کردەوە کە ئەم کارەی ئەنجام داوە و بەرهەمەکانی ئامادەکراون و لەبازاڕدا دەست ئەکەون. کڕیارانی براندەکەی لەیدی گاگا ئەتوانن لە رێگای سایتی ئامازۆنەوە ئەم بەرهەمانه بکڕن.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved