25/11/2019 03:17 PM

مێژووی کۆن، سەردەمی "سازشت"

سازشت ناوێکە کە بۆ وێناکردنی سەردەمێک لەمێژووی "نیمچەدورگەی عیبری" بۆ ماوەی نزیکەی ساڵەکانی 780 کەڵکی لێوەرئەگیرێت. ئەم ماوەیە لەداگیرکاری ئەمەوییەکانەوە کە خەڵکی "ئیسپانیا" بوون، لە 711 زایینیەوە دەست پێئەکات و تا رووخانی "حکومەتی نەسرید"ی ناوچەی "گرانادا" کە شوێنی پەرە پێدان بەحکومەتی کرستیانی بوو لە 1492ـدا درێژە ئەخاێنێت. ئەمە درێژترین شەڕێکە کە تا ئێستا لە مێژوودا تۆمارکراوە. "سازشتی تەکمیل" بریتی بوو لەو رووداوەی کە پاش گەڕانی پاپۆڕەوانەکانی "ئیسپانیا" روویدا و دۆزینەوەی "ئەمریکا" (جیهانی نوێ) بووە دەسپێکی سەرهەڵدانی ئیمپراتۆری کۆلۆنیالی "پۆرتەغاڵ" و "ئیسپانیا". لە ناوەڕاستی سەدەی 19ـەوە بیرۆکەی دووبارە دەستبەسەردا گرتنەوە، لەگەڵ ساز بوونی ناسیۆنالیسمی ئیسپانیا سەر لە نوێ سەریهەڵدایەوە.
مێژووی رۆژئاوا دەسپێکی سەردەمی "سازشت" بەشەڕی "کۆوادۆنگا"ـەوە دیاری ئەکات کە لە 711زایینی واتە پاش خەلافەتی "ئەمەویی"، یەکەمین شەڕێک بوو کە هێزەکانی "کرستیانی" توانییان "عیبریا" بەدەست بهێنن. لەم شەڕە بچووکەدا کە سۆپای "کرستیانی"یەکان لە لایەن پیاوێکی خانەدانەوە بەناوی "پلاگیۆس" رێبەری ئەکرا، توانی لە کێوەکانی لای باکوری "عیبریا"ـوە هێزەکانی "خەلیفە" تێکبشکێنێ و حکومەتی سەربەخۆی کرستیانی وڵاتی "نەمسا" دابمەزرێنێت.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved