هه‌ریه‌ك له زنجیره دوكانه گه‌وره‌كانی به‌ریتانیا له‌وانه‌ش (سینزبێری وتیسكۆ و ویترۆز و ئه‌سدا) ڕایانگه‌یاند، تا كۆتایی ئه‌مساڵ له‌پێچانه‌وه و هه‌ڵگرتنی شتومه‌كه‌كانیاندا به ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری پلاستیكی ڕه‌ش ده‌بن. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش زنجیره دوكانه‌كانی(مۆریسۆن) قه‌ده‌غكردنی ئه‌و مادده‌یه‌ی ڕاگه‌یاند، چونكه به‌پێی توێژینه‌وه زانستییه‌كان ئه‌و جۆره پلاستیكه ناتوانرێت دووباره‌به‌كارهێنانه‌وه‌ی بۆ بكرێت. ساڵانه هه‌زاران ته‌ن مادده‌ی پلاستیكی ڕه‌ش له زیڵدانه‌كاندا ده‌مێننه‌وه، چونكه دوباره‌به‌كارهێنانه‌وه‌ی زۆر قورس و زه‌حمه‌ته. مادده پلاستییكیه‌كان به هۆی ئه‌وه‌ی به بۆیه‌یه‌كی كاربۆنی ڕه‌ش ڕه‌نگ ده‌كرێن ڕه‌نگیان ڕه‌شه و ئامێره‌كانی هه‌ستكردن له‌كارگه‌كانی دوباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی خاشاكه‌كان ناتوانن ئه‌و جۆره مادده پلاستیكییانه جیابكه‌نه‌وه و وه‌لای بنێت، له‌به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و ماددانه ده‌چنه زبڵدانه‌كان یان ئۆقیانووسه‌كانه‌وه. پرۆسه‌ی بونیادنانی سیستمه‌كانی دوباره‌به‌كارهێنانه‌وه‌ی نوێ هه‌ستكردن به‌و ماددانه و هه‌ڵگرتنه‌وه‌یان به پرۆسه‌یه‌كی پڕخه‌رجیی و ماندووكه‌ر داده‌نێن، بۆیه وا دیاره كه دووركه‌وتنه‌وه له‌و ماددانه چاره‌سه‌رێكی ئاسانتره. زۆربه‌ی دوكان و شوێنه بازرگانییه‌كان كیسه و ده‌فری پلاستیكیی ڕه‌ش به‌كارده‌هێنن، چونكه هه‌رزانه و ده‌توانرێت به به‌كارهێنانی پاشماوه و ماده پلاستیكییه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كانی دیكه كه جارێكی تر به‌كارده‌هێنرێنه‌وه دروست بكرێن، له لایه‌كی تریشه‌وه به‌كارهێنانی پلاستیكی دوباره‌به‌كارهێنراوه هه‌رزانتره له پلاستیكی نوێ، ئه‌میش به هۆی به‌رزیی نرخی نه‌وته‌وه‌یه‌وه، چونكه پلاستیكی نوێی له نه‌وت دروستده‌كرێت و یه‌ك ته‌ن له مادده‌ی (PET) پلاستیكی نوێ نزیكه‌ی هه‌زار جونه‌یهی ئیسته‌رلینی تێده‌چێت، له كاتێكدا یه‌ك ته‌ن له هه‌مان مادده به دووباره‌به‌كارهێنراوی ته‌نها 158 جونه‌یهی ئیسته‌رلینی تێده‌چێت. كه‌ڵه‌كه بوونی پاشماوه‌ی پلاستیكیی كێشه‌ی پاشماوه‌ی پلاستیكی له‌وه‌دایه كه ئه‌و مادده‌یه به شێوه‌یه‌كی سروشتیی و ئه‌ندامییانه شی نابێته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه گه‌ردیله‌كانی پلاستیك دزه ده‌كه‌نه له‌شی مرۆڤه‌وه. هاوكاتیش قه‌باره‌ی ساڵانه‌ی پاشماوه پلاستیكییه‌كانی كۆتاییه‌كه‌ی به ئۆقیانووسه‌كان ده‌گات كه نزیكه‌ی(12.7)ملیۆن ته‌نه، ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره به‌ژیانی ئاویی ده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر له‌خنكانی كیسڵه ئاوییه‌كان تا ژه‌هراویبوونی نه‌هه‌نگ و ماسییه‌كان. به پێی هه‌ندێك پێشبینیی زانستیش تا ساڵی 2050 بڕی گه‌رده پلاستیكییه‌كان له ده‌ریاكاندا زیاتر ده‌بێت له بڕی ماسییه‌كان. تازه‌ترین ڕاپۆرتیش، ئاماژه به‌وه ده‌كات بڕێكی زۆری پاشماوه‌ی پلاستیكیی له‌ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌سیدا كۆبووه‌ته‌وه كه بووه‌ته گه‌وره‌ترین به‌شی پلاستیكیی له ئۆقیانووسه‌كاندا كه ناوی لێنراوه(په‌ڵه‌ی مه‌زنی پاشماوه له ئۆقیانوسی هێمندا) ئه‌م په‌ڵه‌یه‌ش له نێوان ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا و دورگه‌ی هاوایدا وه‌ستاوه و قه‌باره‌كه‌ی سێ هێنده‌ی ڕووبه‌ری فه‌ره‌نسایه. هه‌موشمان ده‌زانین كه به‌كارهێنانی ماده پلاستیكییه‌كان زۆر به خێرایی زیادی كردووه له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا بڕی به‌كارهێنان له جیهاندا (5) ملیۆن ته‌ن بووه، له 2014دا بووه‌ته 311 ملیۆن ته‌ن. به‌پێی ڕاپۆرتێكی ئه‌وروپی كه له ساڵی 2015دا بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه دراوه له بیست ساڵی ئاینده‌دا ئه‌و ژماره‌یه ده‌بێته دوو هێنده. پلاستیكی ڕه‌ش ساڵانه 78 ملیۆن ته‌ن پلاستیك به‌رهه‌م دێت و نزیكه‌ی 198 ملیار دۆلار داهاتی فرۆشتنی ئه‌م به‌رهه‌مه‌یه، ڕێژه‌یه‌كی كه‌می ئه‌م جۆره پلاستیكه به‌كارده‌هێنرێته‌وه و ئه‌وه‌ی تری ده‌بێته پاشماوه و خاشاك و ده‌چێته دوورترین شوێنی ئه‌م جیهانه له‌جه‌مسه‌ره‌كان و ئۆقیانوسه‌كان. دوای چه‌ندین ده‌یه، ئیدی جیهان هه‌ستی به مه‌ترسییه‌كانی پیسبونی ژینگه به هۆی ئه‌و جۆره پلاستیكانه كردوه و چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی هوشیاركردنه‌وه بۆ نه‌هێشتنی به‌رهه‌مهێنانی پلاستیك به گشتیی و ئه‌و جۆره پلاستیكه به تایبه‌تی ده‌ستیپێكردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له حكومه‌ته‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ه‌ندداره پیشه‌سازیی و بازرگانییه‌كان سنوور بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و پلاستیكه ڕه‌شانه دابنێن. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تا ئێستا نزیكه‌ی 60 وڵاتی جیهان ده‌ستی كردووه به سنوردانان بۆ به‌كارهێنانی مادده پلاستییكییه‌كان كه یه‌كجار به‌كارده‌هێنرێن. یه‌كێك له لێپرسراوانی یه‌كێتی ئه‌وروپاش له‌مباره‌یه‌وه و له‌لێدوانێكیدا وتی» نزیكه‌ی سێیه‌كی مادده‌خۆراكییه‌كانی ئه‌وروپا به پلاستیك پێچراونه‌ته‌وه و هه‌ر یه‌كێك له دانیشتوانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه ژماره‌یان 510 ملیۆن كه‌سه، 31 كلیۆگرام پاشماوه‌ی پلاستیكیی فڕێده‌دات». سه‌رچاوه: BBC
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure