كتێبی شه‌وه سپییه‌كان كه بیره‌وه‌ری زیندانییه‌كه له ڕووسیا بڵاو ده‌كرێته‌وه. سه‌عات 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆی 26-11-2019 ده‌زگای ڕۆشنبیری جه‌مال عیرفان كۆڕێك بۆ ناساندن و واژۆكردنی كتێبی "شه‌وه سپییه‌كان" له وه‌رگێڕانی شه‌فیقی حاجی خدر سازده‌كات. ئه‌و كتێبه له‌لایه‌ن مێناحێم بێگن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری ئیسرائیل نووسراوه كه باس له به‌سه‌رهاتی خۆی ده‌كات كه كاتێك له ڕووسیا ده‌ستبه‌سه‌ر بووه. بێگن یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی ئیسرائیل كه له ساڵی 1977 تا ساڵی 1983 سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بووه‌و له ساڵی 1978 به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نوه‌ر سادات سه‌رۆكی ئه‌وكاتی میسر خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێلیان وه‌رگرت به‌هۆی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و میسر. بێگن ساڵی 1913 له‌برێست لیڤستۆك، بیلاڕووسیای ئێستا له‌دایكبووه‌و ماوه‌یه‌ك له سه‌رده‌می له سێبریا زیندانی ده‌كرێت و پاشان به‌سه‌رهاتی خۆی ده‌نووسێته‌وه. ساڵی 1942 ده‌چێته فه‌له‌ستین و له ساڵی 1973 ده‌بێته سه‌رۆكی پارتی لیكودی ئیسرائیلی و ماوه‌ی شه‌ش ساڵ ده‌بێته سه‌رۆكی ئیسرائیل و له ساڵی 1992 له شاری ته‌لئه‌بیب كۆچی دوایی ده‌كات. ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن شه‌فیقی حاجی خدره‌وه له ئینگلیزییه‌وه كراوه به كوردی. بڕیاره له كۆڕه‌كه‌یدا نووسه‌رو وه‌رگێڕ شه‌فیقی حاجی خدر كورته باسێك له‌سه‌ر چۆنێتی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بۆ ئاماده‌بووان بخاته‌ڕوو. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure