سێ شوێنی گرنگ داخران و ده‌ست به‌سه‌ر نزیكه‌ی یه‌ك تون نیو خوی خراپ ونزیكه‌ی (٥) تۆن گوڵه‌به‌ڕۆژه دا گیرا به بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری ته‌ندروستی سلێمانی، له‌سه‌ر داوای لیژنه‌كانی چاودێری سلێمانی و لیژنه‌كانی سه‌نته‌ری چاودێری ته‌ندروستی ڕاپه‌رین، سێ شوێنی گرنگ داخران ده‌ست به‌سه‌ر نزیكه‌ی یه‌ك تون نیو خوێی خراپ و نزیكه‌ی پێنج تۆن گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی سوێركراو گیرا به‌مشێوه‌ی خواره‌وه: *له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی سه‌نته‌ری چاودێری ته‌ندروستی ڕاپه‌رین، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر شوێنێك كه كاری سوێركردنی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌یه له گه‌ڕه‌كی كه‌نه‌كه‌وه كه هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نیه‌و ئه‌و خوێیه‌ی به‌كارهاتووه بۆ سوێركردنی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌كه له تاقیگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندورستی ده‌رنه‌چووه‌و شیاوی خواردن نیه، ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌و خوێیه‌دا گیرا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داخستن به هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه داخرا. *كارگه‌یه‌ك له عه‌ربه‌ت داخرا به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كارگه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی سلێمانی بڕیار له‌سه‌ر داخستنی درابوو و به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه به هاوكاری بنكه‌ی ته‌ندروستی عه‌ربه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی تانجه‌ڕۆ شوێنه‌كه داخران. *خوارده‌مه‌نییه‌ك له شه‌قامی سالم داخرا به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردن و گوێنه‌دان به مه‌رج و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بڕیار له‌سه‌ر داخستنی درا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داخستن به هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه داخرا. تا جێبه‌جێ نه‌كردنی سه‌رجه‌م مه‌رج و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه نادرێت و خاوه‌نه‌كانیان كاری یاساییان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. خاك - چاودێری ته‌ندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure