ساڵۆنی كوردستانی نوێ له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی خۆی، مه‌راسیمێكی بۆ ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی "سه‌ره‌تاتكێی سه‌ربردان" بۆ نووسه‌ر ئارێز عه‌بدوڵڵا ڕێكخست. له مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌ره‌تا نووسه‌ر باسێكی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه په‌یوه‌ندیداره به دوورخستنه‌وه‌ی كورده‌كان له ده‌یه‌ی هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو بۆ باشووری عیراق. پاشان ئاماده‌بووان ڕاوبۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر كتێبه‌كه خسته‌ڕوو. له كۆتاییدا كتێبه‌كه به واژۆی نووسه‌ر به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرا. خاك - وێنه/ حه‌مه عومه‌ر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure