26/11/2019 10:10 PM

ئه‌م تێكه‌ڵه‌ سروشتیانه‌ ناسكی به‌ده‌ست و په‌نجه‌ی خانمان ده‌به‌خشێت

خانمان به‌هۆی كاركردنه‌وه‌ زۆرترین به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ مادده‌ پاككه‌ره‌وه‌كاندا هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆو خراپ له‌سه‌ر پێست به‌جێده‌هێڵن، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ڕێگه‌ی پێكهاته‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌ جوانی و ناسكی بۆ پێستیان بگه‌ڕێننه‌وه‌.

دوو ئاوێته‌ی سروشتی بۆ سپیبوونه‌وه‌و نه‌رمبوونه‌وه‌ی ده‌ست:

-په‌تاته‌یه‌كی مامناوه‌ند له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆیه‌ك به‌باشی له‌ خه‌ڵاتێكی كاره‌باییدا تێكه‌ڵبكه‌، دواتر بیده‌ له‌ ده‌ست و بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك پێوه‌ی بهێلێه‌ره‌وه‌، پاشان به‌ ئاوی شیله‌تێن بیشۆ.

له‌به‌رئه‌وه‌ی برنج دژه‌ئۆكسانه‌ یارمه‌تی نه‌رمبوونه‌وه‌و سپیبوونه‌وه‌ی پێست ده‌دات و ده‌كرێت به‌ مه‌به‌ستی جوانكاری بۆ هه‌موو شوێنێكی جه‌سته‌ به‌كاربهێنرێت.

بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ستبهێنیت باشتروایه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دووباره‌یبكه‌یته‌وه‌.

-نیو كوپ برنجی هاڕاو رێژه‌یه‌ك له‌ شیرو ئاوی گه‌رم به‌باشی تێكه‌ڵبكه‌ تاوه‌كو هه‌ویرێكی یه‌كگرتووی لێدێت، دواتر بیده‌ له‌ ده‌ست و بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌و به‌ ئاوی سارد بیشۆ.


خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved