26/11/2019 10:17 PM

هەڵمەتی هۆشیاری بەگژداچوونەوەی جگەرەو نێرگەلە ئەنجامدەدرێت

رێكخراوی جەمال تاهیر فاوەندەیشن بە دروشمی (لاوان و گەنجان داهاتووی نیشتمانن) هەڵمەتی هۆشیاری و بەگژداچوونەوەی جگەرەو نێرگەلەى دەستپێكرد.

لە چالاكییەكی یەك مانگیدا رێكخراوی جەمال تاهیر فاوەندەیشن بەرنامەیەكی چری بۆ پێشكەشكردنی وانە لەلایەن پزیشك و مامۆستایانی تایبەتەوە هەروەها دابەشكردنی 10 هەزار برۆشەرەوە، هەڵمەتی هۆشیاری و بەگژداچوونەوەی جگەرەو نێرگەلە دەستپێكرد.

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوە كردووە، پێگەیاندنی نەوەیەكی هۆشیارو تەندروست هۆكاری سەرەكی دابینكردن و مسۆگەركردنی داهاتووی كوردستانن، كە تیایدا ژینگە پارێزراوبێت و نەوەیەكی تەندروستمان هەبێت، بەمەش بارگرانی سەر كەرتی تەندروستی و نەخۆشخانەكانیش كەمدەبێتەوە، چونكە هەروەك زانراوە جگەرەو نێرگەلە یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی نەخۆشخانەكانی سنگ و شێرپەنجەو چرچبوونی پێست و لاوازی سێكسی و هەڵتەكێنەری باری دارایی مرۆڤەكانیشە.

چالاكییەكە بە بەشداری 5 هەزار خوێندكار لە هەردوو رەگەزی نێرو مێ ئەنجامدراوەو رۆژی 28-11-2019 كۆتا رۆژی ئەنجامدانی چالاكییەكانە.

خاك - پوكمیدیا








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved