27/11/2019 11:08 AM

دیبالا چۆن باسی رۆناڵدۆ و میسی ئەکات؟

"پائۆلی دیبالا" ئەستێرەی ئەرژەنتینی تۆپی‌ پێی جیهان یەکێک لەو یاریزانە دەگمەنانەی کە لە هەمان یانەی رۆناڵدۆ و میسی یە. ئەو لە یانەی یۆڤانتۆسدا لەگەڵ رۆناڵدۆیه و لە یانەی نەتەوەیی ئەرژەنتینیشدا لەگەڵ میسی یاری بۆ ئەم یانەیه ئەکەن.
دەنگۆیەکی یەکجار زۆر سەبارەت بە جیابوونەوی دیبالا لە یۆڤانتۆس لە هاویندا بڵاوبۆوە؛ بەڵام هەرخۆی پێداگر بوو لەسەر مانەوە. هێشتاش زۆر کەس لایان وایه بەهاتنی رۆناڵدۆ بۆ یانەی یۆڤانتۆس ئەم یاریزانە تووشی زیان هاتووە.
دیبالا سەبارەت بەم بابەتە ئەڵێ: هاوڕێیانم پێیان ئەگوتم "پاش هاتنی رۆناڵدۆ بۆ یۆڤانتۆس تۆش ئەبێ لەم یانەیه جیا ببیتەوە. تۆ لە یانەی نەتەوەییدا میسیت لەگەڵە و لێرەش شانبەشانی رۆناڵدۆ ئەبێ یاری بکەیت و ئەمەش سەرنجەکان لەسەر تۆ لائەبات". بەڵام من وام بیر نەدەکردەوە. لەسەر ئەو بڕوایەم کە هاتنی رۆناڵدۆ بۆ یۆڤانتۆس هەلێکی باشە بۆ من بۆ ئەوەی بتوانم لە نزیکەوە لە ئەزموونەکانی کەڵک وەربگرم. ئەم بابەتە سەبارەت بە میسیش هەر راستە و جێگای شانازیمە کە لەتەنیشت ئەم دوو تاریزانە بلیمەدا یاری ئەکەم.

دیبالا ئەڵێ پەیوەندییەکی چڕوپڕم لەگەڵ رۆناڵدۆ هەیه و جگە لە تۆپی ‌پێ سەبارەت بە بابەتی دیکەش باس و لێدوان ئەکەین. هەروەها لەگەڵ "لیۆ"ـش دۆستایەتییەکی گەرمم هەیه و پەیوەندییەکەمان بەنسبەتی 4 ساڵ لەمەوبەر زۆر باشتر بووە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved