27/11/2019 11:17 AM

شاومی ئۆپشنی ئاگادارکردنەوە لە بوومەلەرزە ئەخاتە روو

 

شاومی لەچەند مانگ لەمەوبەرەوە خەریکی تاقیکردنەوەی ئۆپشنی ئاگادارکردنەوە لە بوومەلەرزەی MIUI 11ـە لە پارێزگای "سی ‌چوئان" و بڕیارە بەم زوانە رەوانەی سەرجەم پارێزگاکانی ئەم وڵاتەی بکات.


یازدەهەمین وەشانی سیستەمی MIUI مانگێکە ئاراستەکراوە و کۆمەڵێک ئۆپشنی سەرنجڕاکێشی لەسەر جێگیرکراوە. کۆمپانیای شاومی گوتوویەتی ئۆپشنی ئاگادارکردنەوە لە بوومەلەرزە بەخێرایی بەسەرانسەری چیندا بڵاو ئەبێتەوە و بەڵێنی داوە "10 چرکە" بەر لە هاتنی بوومەلەرزە هۆشداری بە بەکارهێنەران بدات.
جێی ئامەژەیه ئەوە یەکەم جار نییه کە ئەم جۆرە ئۆپشنانه لە مۆبایلە زیرەکەکاندا ئەبینین؛ بۆ نموونه کۆمپانیای ئەپڵ لە 2011ـدا ئەم ئۆپشنەی لە ژاپۆن تاقیکردەوە و پێشکەشی کرد. لەهەرحاڵدا ئەم کارەی شاومی بەو واتایەیە کە پێویست ناکا ئاپڵیکەیشنی زیادی دانلۆد بکەن و ئەم بابەتە ئەبێته هۆی بەرزبوونەوەی رادەی دژکردوەی ئێوە. خاڵی دووهەم زۆر گرنگە چۆن لەکاتی بوومەلەرزەدا 1 چرکەش ئەتوانێ جێگای ژیان و مەرگ بگۆڕێت.
شاومی داوای لە کۆمپانیاکانی ‌تر کردووە کە لەم بوارەدا دەست بکەن بە تاقیکاری و توێژینەوە و خۆشی ئامادەیه دەسکەوتەکانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکە دابەش بکات.

 

سەرچاوە: androidauthority

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved