كه‌ره‌سته‌كان: 350 میلی‌لیتر ئاوی گه‌رم 1 كه‌وچكی چێشت خومره 2 كه‌وچكی چێشت شه‌كر 2 كه‌وچكی چێشت رۆن 1 كه‌وچكی چا خوێ 500 گرام ئاردی سپی شێوازی ئاماده‌كردنی: 1-ئاو و خومره‌و شه‌كر له‌ناو قاپێكی گه‌وره‌دا تێكه‌ڵ بكه بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك. 2-دواتر رۆن و خوێ و نیوه‌ی ئارده‌كه تێكه‌ڵ بكه، ورده ورده هه‌موو ئارده‌كه‌ی تر تێكه‌ڵ بكه تا ده‌بێت به هه‌ویر، دواتر جوان هه‌ویره‌كه بشێله بۆ ماوه‌ی 8 خوله‌ك. 3-پاشان ئارده‌كه به ڕۆن چه‌وربكه، بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك دایپۆشه تا باش هه‌ڵدێت. 4-ئێستا كه‌مێك ئارده‌كه بشێله‌و بیكه به چه‌ند پارچه‌یه‌ك و گونكی لێ دروست بكه، دووباره دایپۆشه بۆ ماوه‌ی 40 خوله‌ك تا زیاتر هه‌ڵدێت، له‌و ماوه‌یه‌دا فڕنه‌كه‌ت له‌سه‌ر 200 پله‌ی گه‌رمی دابنێ. 5-بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك سه‌مونه‌كان بخه‌ره ناو فڕنه‌كه‌وه تا جوان ده‌برژێن. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure