28/11/2019 04:35 PM

چەند نیشانەیەک لە لە قاچدا نیشانەی هەبوونی کێشەی تەندروستین

هەندێک لە ئازارەکان ئەتوانن فۆڕم و شێوەی قاچ بگۆرن. بۆ نموونە ئازاری شەکرە ئەتوانێ خێرایی سووڕی خوێن کەم بکاتەوە و ببێتە هۆی هەندێک کێشە لە دەمارەکانی قاچدا. بۆ بەرگیری کردن لەم کێشە نەخوازاوانە ئەبێ بزانین کە زیان بەرکەوتنی کام ئەندامی لەش ئەم ئاڵوگۆڕانەی دروستکردووە. لە درێژەدا لەگەڵ چەند دانە لەم ئاڵۆگۆڕانە ئاشنا ئەبین کە نیشانەی بوونی کێشە کە ئەندامەکانی ناوەوەی جەستەن.

1- هەڵاوسانی قاچ

 هۆکاری هەڵاوسانی قاچ دەکرێت هۆکارەکەی وەستانی درێژخایەن بێت. بەڵام دەکرێت ئەم هۆکارانەشی هەبێت:
ئازارەکانی دڵ: زۆرینەی ئازارەکانی دڵ ئەبنه هۆی کۆبوونەوەی شلەمەنییەکان لە قاچەکاندا
ئازارەکانی جگەر: لاوازبوونی جگەر لە بەرهەمهێنانی پڕۆتینی خوێن ئەتوانێ ببێتە هۆی هەڵاوسانی قاچ

2- شینبوونە

 کاتێک شتیک بەر قاچ بکەوێت جێگاکەی شین ئەبێتەوە. بەڵام هەندێک جار بەبێ ئەم بابەتەش شین ئەبێتەوە. گرنگترین هۆکارەکانی ئەم کێشەیە بریتین لە:
ئازارەکانی جگەر
کێشە لە سیستەمی بەرگری جەستەدا
هەوکردنی دەمارەکانی خوێن
خوێنبەربوون لە ناوەوەی جەستەدا

3- پەڵە پەڵە بوونی پێستی قاچ

 رەنگی ئەم پەڵانه دەکرێت سوور، سووری مەیلەو رەش یاخود بنەوشەیی بێت. جێگای ئەم پەڵانه هەندێک جار ئەخورێن، کەوابوو لەوانەیه لە ئەنجامی هەستیاریی جەستەدا دروست بووبن. هەندێک جاریش نیشانەی ئازارێکی جددین بۆ نموونه:
هەوکردنی دەمارەکانی خوێن
هەندێک لە کێشەکانی سیستەمی بەرگری جەستە بۆ نموونه "لۆپۆس" یان رۆماتیزمی جومگەکان.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved