29/11/2019 09:55 AM

ڕۆژووگرتن دەبێتە هۆی تەمەندرێژی و کەمکردنەوەی مەترسی سستبوونی دڵ


ڕۆژنامەی MedicalXpress ڕایگەیاند کە کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی لە ئەنجامی توێژینەوەیەک گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ڕۆژووگرتنی ڕێکخراو دەبێتە هۆی تەمەندرێژی مرۆڤ و دوورکەوتنەوە لە مەترسیەکانی سستبوونی دڵ. 

توێژینەوەکە لەسەر دوو هەزار کەسی خۆبەخش ئەنجامدراوە کە نەشتەرگەری قەستەرەی دڵیان بۆ کراوە و لەم ژمارەیە ٣٨٩ کەسیان بەڕۆژووبوون بە شێوەیەکی ڕێک و ڕێکخراو و بۆماوەی چوار ساڵ و نیو چاودێریکراون لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە ئەم کەسانە ڕێژەی مردنیان %٤٥ کەمترە  وەک لە کەسەکانی تر.

هەروەها ئەم کەسانەی کە بەڕۆژووبوون بە شێوەیەکی ڕێک، جەلتەی دڵیان بە ڕێژەی %٧١ کەمتربووە بە بەراورد بە کەسەکانی تری ناو توێژینەوەکە.
توێژەران ڕایان گەیاندووە کە ئەنجامی توێژینەوەکە چاوەڕواننەکراوبووە بۆیان کاتێک دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بە شێوەیەکی ڕێک لە مانگێکدا ڕوژێک بە ڕۆژوودەبن کۆمەڵێک میکانزیم لە جەستەیاندا چالاک دەبێت کە لە جەستەی کەسێکی تردا بەوشێوەیە نییە.

خاك - زاموا زاهیر
س - RT




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved